Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
98 : 4

إِلَّا ٱلۡمُسۡتَضۡعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلۡوِلۡدَٰنِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ حِيلَةٗ وَلَا يَهۡتَدُونَ سَبِيلٗا

ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەرامبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• فضل الجهاد في سبيل الله وعظم أجر المجاهدين، وأن الله وعدهم منازل عالية في الجنة لا يبلغها غيرهم.
فەزڵی جیھاد وتێکۆشان لەڕێگای خوادا، وە گەورەیی پاداشتی موجاھدین وتێکۆشەران، وە بێگومان خوای گەورە بەڵێنی پلەو پایەی بەرزی پێداون لەبەھەشتدا، کە ھیچ کەسێکی تری غەیری ئەوان پێی ناگات. info

• أصحاب الأعذار يسقط عنهم فرض الجهاد مع ما لهم من أجر إن حسنت نيتهم.
خاوەن بڕ وبیانووە شەرعیەکان فەرزیەتی جیھاد وتێکۆشانیان لەسەر کەوتووە، لەگەڵ بەڵێنی پاداشت پێیان ئەگەر ھاتوو نیەتی باشیان ھەبێت. info

• فضل الهجرة إلى بلاد الإسلام، ووجوبها على القادر إن كان يخشى على دينه في بلده.
فەزڵی کۆچ كردن بۆ نیشتمانی ئیسلام وموسڵمانان، وە واجبە ئەو کەسەی کە دەسەڵات وتوانای ھەیە وترسی لەوە ھەیە لەسەر ئاینەکەی دووچاری ناخۆشی وناڕەحەتی وسزادان بێتەوە کۆچ بکات. info

• مشروعية قصر الصلاة في حال السفر.
مەشروعیەت وڕێگا پێدان بە کورتکردنەوەی نوێژەکان لەکاتی سەفەر وگەشتکردندا. info