Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
42 : 36

وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا يَرۡكَبُونَ

وە نیشانە و بەڵگەیەكی تریش لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا و ناز و نیعمەت و بەخششەکانی لەسەر بەندەکانی، بێگومان بە وێنە و ھاوشێوەی کەشتیش شتانێکی ترمان بۆ بەدیھێناون کەسواری بن. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• من أساليب تربية الله لعباده أنه جعل بين أيديهم الآيات التي يستدلون بها على ما ينفعهم في دينهم ودنياهم.
یەکێک لە ھۆکارەکانی پەروەردەکردنی اللە تەعالا بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و ئایەت و نیشانانە دەخاتە بەردەستیان کە ڕێنوماییان دەکات بۆ خێر و چاکەیەک سوودی دین و دونیایانی تێدایە. info

• الله تعالى مكَّن العباد، وأعطاهم من القوة ما يقدرون به على فعل الأمر واجتناب النهي، فإذا تركوا ما أمروا به، كان ذلك اختيارًا منهم.
اللە تەعالا بەندەکانی جێگیر کردووە و دەسەڵاتی پێداون کە ئەوەی زاتی ھەق تەعالای خۆی فەرمانی پێکردووە جێ بەجێی بکەن، وە ئەوەیشی ڕێگری کردووە لێی دوور بکەونەوە ، وە کاتێکش وازیان لەوە ھێنا کە فەرمانی پێکراوە ھەم دیسان بە ویست و ئیرادە و ھەڵبژاردنی خۆیان بووە. info