Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
37 : 29

فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلرَّجۡفَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دَارِهِمۡ جَٰثِمِينَ

گەلەکەی بە درۆیان دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، لە تۆڵەی ئەمەدا بومەلەرزەیەکی بەتین لێیدان، لەناو ماڵەکانیاندا بەدەمدا کەوتن، ڕوومەتیان چوو بوو بەناو گڵدا و جوڵەیان لێ بڕا. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• قوله تعالى:﴿ وَقَد تَّبَيَّنَ..﴾ تدل على معرفة العرب بمساكنهم وأخبارهم.
ئایەتی (وَقَد تَّبَيَّنَ...) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عەرەبەکان شارەزای ماڵ و جێگای شوێنەواری گەلی عاد و سەمود بوون. info

• العلائق البشرية لا تنفع إلا مع الإيمان.
پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان مرۆڤەکان بەبێ باوەڕ و ئیمان ھیچ سوودێکیان نییە. info

• الحرص على أمن الضيوف وسلامتهم من الاعتداء عليهم.
سووربوون لەسەر پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی میوان لەدەست درێژی کردنی دوژمنان. info

• منازل المُهْلَكين بالعذاب عبرة للمعتبرين.
جێگا و شوێنی لەناوچووەکان بە سزای اللە تەعالا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین و پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن. info

• العلم بالحق لا ينفع مع اتباع الهوى وإيثاره على الهدى.
شارەزایی و ناسینی ھەق و ڕاستی ھیچ سوودێکی نییە ئەگەر شوێن ھەواو ئارەزوو بکەویت و ھەڵیبژێریت بەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنیدا. info