Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
34 : 29

إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰٓ أَهۡلِ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ

بێگومان ئێمە سزایەک لە ئاسمانەوە دادەبەزێنینە سەر خەڵکی ئەم گوندە بەھۆی کاری قێزەونیانەوە، ئەویش بەردبارانیان دەکەین بە بەردێک لە قوڕی ڕەق و بتەو دروستکراوە، لە تۆڵەی ئەوەی لە گوێرایەڵی و تاعەتی اللە تەعالا دەرچوون و کاری داوێن پیسی و قێزەونیان دەکرد ، ئەویش شەھوەت و ئارەزوویان لە پیاواندا بەتاڵ دەکردەوە و وازیان ھێناوە لە ئافرەتان. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• قوله تعالى:﴿ وَقَد تَّبَيَّنَ..﴾ تدل على معرفة العرب بمساكنهم وأخبارهم.
ئایەتی (وَقَد تَّبَيَّنَ...) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عەرەبەکان شارەزای ماڵ و جێگای شوێنەواری گەلی عاد و سەمود بوون. info

• العلائق البشرية لا تنفع إلا مع الإيمان.
پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان مرۆڤەکان بەبێ باوەڕ و ئیمان ھیچ سوودێکیان نییە. info

• الحرص على أمن الضيوف وسلامتهم من الاعتداء عليهم.
سووربوون لەسەر پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی میوان لەدەست درێژی کردنی دوژمنان. info

• منازل المُهْلَكين بالعذاب عبرة للمعتبرين.
جێگا و شوێنی لەناوچووەکان بە سزای اللە تەعالا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین و پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن. info

• العلم بالحق لا ينفع مع اتباع الهوى وإيثاره على الهدى.
شارەزایی و ناسینی ھەق و ڕاستی ھیچ سوودێکی نییە ئەگەر شوێن ھەواو ئارەزوو بکەویت و ھەڵیبژێریت بەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنیدا. info