Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
13 : 28

فَرَدَدۡنَٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَ وَلِتَعۡلَمَ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

اللە تەعالا دەفەرموێت: موسامان گەڕاندەوە بۆ لای دایکی تاوەکو لە نزیکی بێت، وە دڵی پێی خۆش بێت و چاوی ڕوون بێتەوە بە بینین و گەڕانەوەی مناڵەکەی، وە خەم و خەفەت نەخوات بەدوور کەوتنەوەی، وە بۆ ئەوەیش بزانێت بەڵێنی اللە تەعالا ھەق و ڕاستە بە گەڕانەوەی موسا و ھیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام زۆربەیان ئاگاداری ئەم بەڵێنە نین، وە ھیچ کەس نەیزانی ئەو ئافرتە دایکی موسایە. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• تدبير الله لعباده الصالحين بما يسلمهم من مكر أعدائهم.
ڕێکخستنی کاروباری بەندە چاکەکان لە لایەن پەروەردگارەوە بەوەی پارێزراویان دەکات لە فڕوفێڵ و پیلانی دوژمنەکانیان. info

• تدبير الظالم يؤول إلى تدميره.
ڕێکخستن و پیلانی ستەمکاران بە لەناوچوون و ڕووخانی خۆیان کۆتایی پێ دێت. info

• قوة عاطفة الأمهات تجاه أولادهن.
بەھێزی سۆز و عەتفی دایکان بەرامبەر مناڵەکانیان. info

• جواز استخدام الحيلة المشروعة للتخلص من ظلم الظالم.
دروستە فێڵ بکەیت، فێڵێکی ڕێگا پێدراو تاوەکو ڕزگارت ببێت لە ستەمی ستەمکاران. info

• تحقيق وعد الله واقع لا محالة.
بەڵێنی اللە تەعالا ھەر دێتەدی و ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگری. info