Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

Page Number:close

external-link copy
207 : 26

مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ

ئەو ھەموو ناز و نیعمەتەی تێدا بوون لە دونیا سوودی چی پێگەیاندن؟! ئەوەتانێ ھەموو ئەو نیعمەت و بەخششانە کۆتایی ھاتن و ھیچ شتێکت بەدی نەکرا. info
التفاسير:

external-link copy
208 : 26

وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ

ھیچ گەل و نەتەوەیەکمان لەناو نەبردووە، دوای ئەوە نەبێت ھیچ بڕوبیانویان بۆ نەمایەوە، ئەویش بە ناردنی پێغەمبەران و ناردنی کتێب و پەرتوکەكان. info
التفاسير:

external-link copy
209 : 26

ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

بۆ ئەوەی بیربکەنەوە لێی، وە ئێمە ستەمکار نەبووین لە سزادانیان دوای نەمانی بیانوویان بە ناردنی پێغەمبەر و دابەزاندنی کتێب بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
210 : 26

وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ

ئەم قورئانە شەیتانەکان نەیانھێناوەتە خوارەوە بۆ سەر دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info
التفاسير:

external-link copy
211 : 26

وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ

ئەو شەیتانانە شیاوی ئەو کارە نین قورئان دابەزێننە سەر دڵی ئەو، وە ھەرگیز نایشتوانن. info
التفاسير:

external-link copy
212 : 26

إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ

ناتوانن ئەو کارە بکەن چونکە ئەوان بەرکەنار خراون لەشوێن و جێگای قورئان لە ئاسمان، ئیتر چۆن دەتوانن بگەن پێی و دایبەزێنن بۆ پێغەمبەر؟! info
التفاسير:

external-link copy
213 : 26

فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ

لەگەڵ اللە ھیچ پەرستراوێکی تر مەپەرستە و مەیکە بە ھاوەڵ و شەریکی، ئەگینا لەسزادراوان دەبیت. info
التفاسير:

external-link copy
214 : 26

وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ

- ئەی پێغەمبەر- کەسانی نزیک و نزیکتر لە عەشیرەت و ھۆزەکەت بترسینە تاوەکو دووچاری سزای اللە تەعالا نەبن ئەگەر ھاتوو لەسەر شیرک و بتپەرستی بمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
215 : 26

وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

گوفتار و کردارت نەرم و نیان بێت لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی شوێنت کەوتوون و پەیڕەویت لێدەکەن، وە بەڕەحم و بەزەیی و نەرم و نیانبە لە گەڵیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
216 : 26

فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ

ئەگەر ھاتوو سەرپێچیان کردیت، وە نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتەوە بۆ یەکخواپەرستی و تەوحید و گوێڕایەڵی کردنت، ئەوا پێیان بڵێ: من بەریم لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوانتان. info
التفاسير:

external-link copy
217 : 26

وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ

لەھەموو کار و بارێکتدا پشت بەو کەسە ببسەتە کە زاڵ و بەدەسەڵاتە و تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە زۆریش بە بەزەیی و میھرەبانە لەگەڵ بەندە تەوبەکارەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
218 : 26

ٱلَّذِي يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ

ئەو زاتەی کاتیک ھەڵدەسیت بۆ نوێژ کردن دەتبینێت. info
التفاسير:

external-link copy
219 : 26

وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّٰجِدِينَ

وە ھەڵسوکەوتت لەناو ڕیزی نوێژخوێناندا دەبینێت، ئەوەی دەیکەیت لای ئەو نھێنی شاراوە نییە، وە ئەوەیشی کەسانی تر پێی ھەڵدەسن. info
التفاسير:

external-link copy
220 : 26

إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

بەدڵنیاییەوە ئەو زاتە قورئان خوێندن و زیکری ناو نوێژەکانت دەبیسێت، وە زۆریش ئاگاداری نیەتی ناو دڵتە. info
التفاسير:

external-link copy
221 : 26

هَلۡ أُنَبِّئُكُمۡ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ

ئایا پێتان بڵێم شەیتانەکان دادەبەزنە سەر کێ؟ چونکە ئێوە واتان دەزانی ئەوان قورئان دەھێننە خوارەوە ؟ info
التفاسير:

external-link copy
222 : 26

تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ

شەیتانەکان دادەبەزنە سەر ھەموو کەسێکی زۆر درۆزنی زۆر تاوانبار لە کاھین و فاڵچییەکان. info
التفاسير:

external-link copy
223 : 26

يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ

شەیتانەکان گوێ ھەڵدەخەن لە فریشتە بەرزەکان، دوای دێن دەیدەن بە گوێی خۆشەویست و پشتیوانەکانیان لە فاڵچی و کاھینە زۆر درۆزنەکان، ئەگەر یەکجار ڕاست بکەن سەد جاریش درۆ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
224 : 26

وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلۡغَاوُۥنَ

ئێوە واتان دەزانی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) شاعیرە و لەوانە (وا نییە موحەممەد شاعیر نییە)، بەڵکو شاعیرەکان ئەوانەن گومڕاکانی ڕێگای ھیدایەت و ڕاستی شوێنیان دەکەون، ئەوەی لە شیعر دەیڵێن ئەوە دەگێڕنەوە و دەما و دەمی پێدەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
225 : 26

أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادٖ يَهِيمُونَ

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت یەکێک لە نیشانەی سەرگەردانیان ئەوەیە وێڵی ھەموو شیو و دۆڵێک بوون، ھەندێک جار لە مەدح و سەنادا ڕۆدەچن، وە ھەندێک جاریش لە زەم و خراپ باسکردندا، وە ھەندێک جاریش ڕۆدەچن لە بابەتی تری غەیری مەدح و زەمدا. info
التفاسير:

external-link copy
226 : 26

وَأَنَّهُمۡ يَقُولُونَ مَا لَا يَفۡعَلُونَ

بەدڵنیاییەوە ئەو شاعیرانە درۆ دەکەن، دەڵێن: فڵان کارمان کردووە، کەچی دەبینیت درۆ دەکەن و نەیانکردووە. info
التفاسير:

external-link copy
227 : 26

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٖ يَنقَلِبُونَ

جگە لە ئەو شاعیرانە نەبێت باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، وە زۆریش یادی اللە تەعالا دەکەن، وە بەو توانای ھەیانە پشتگیری لە باوەڕداران دەکەن دژ بە دوژمنانی اللە تەعالا دوای ئەوەی ستەمیان لێکردن، وەک حەسانی کوڕی ثابت ( اللەی لێ ڕازی بێت)، وە لەمەودوا ئەوانەی ستەمیان کردووە بە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و دەست درێژی کردنە سەر بەندەکانی، باش دەزانن کە چۆن گەڕانەوەیەک دەگەڕێنەوە بۆ لای اللە دوای مردن، بێگومان دەگەڕێنەوە بۆ وێستگەیەکی زۆر گەورە و لێپرسینەوەیەکی زۆر وردیش. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• إثبات العدل لله، ونفي الظلم عنه.
چەسپاندن و جێگیر کردنی سیفەتی عەدل و دادپەروەری بۆ زاتی (اللە) ، وە دوور خستنەوە و نەفی کردنی سیفەتی زوڵم و ستەم لێی. info

• تنزيه القرآن عن قرب الشياطين منه.
پاک ڕاگرتنی قورئانی پیرۆز لەوەی شەیتانەکان توانیبێتیان نزیکی کەوتبنەوە. info

• أهمية اللين والرفق للدعاة إلى الله.
گرنگی نەرم و نیانی و لەسەرخۆیی بۆ ئەوانەی بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا دەکەن. info

• الشعر حَسَنُهُ حَسَن، وقبيحه قبيح.
شیعر و ھۆنراوە، چاکەکەی چاکە و خراپەکەیشی خراپە. info