Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
22 : 25

يَوۡمَ يَرَوۡنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ لَا بُشۡرَىٰ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُجۡرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجۡرٗا مَّحۡجُورٗا

ئەو ڕۆژەی بێباوەڕان لەکاتی مردن و ناو گۆڕ و زیندووبونەوە و ڕاپێچکردنیان بۆ لێپرسینەوە و چوونە ناو ئاگرەوە فریشتەکان بەچاوی خۆیان دەبینن، - لەو ڕۆژە و لەو وێستگانەدا ھیچ موژدەیەک بۆ بێباوەڕان نییە- بە پێچەوانەی باوەڕدارانەوە کە موژدەیان دەدرێتێ، لەو ڕۆژەدا بە بێباوەڕان دەوترێت: ھەموو موژدەیەکی خۆش لەلایەن اللە تەعالاوە لەسەر ئێوە حەرام و یاساغ کراوە. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• الكفر مانع من قبول الأعمال الصالحة.
کوفر و بێباوەڕی ڕێگرە لە گیرا بوونی کار و کردەوە چاکەکان، چونکە مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ھەر کار وکردەوەیەكی چاکە ئیمان و باوەڕێکی ڕاست و دروستە. info

• خطر قرناء السوء.
ئەم ئایەتانە مەترسی ھاوەڵ و ھاوڕێی خراپمان بۆ دەردەخەن. info

• ضرر هجر القرآن.
زیانی جێھێشتن و وازھێنان لە قورئان خوێندنەوە و کار پێ نەکردنی. info

• من حِكَمِ تنزيل القرآن مُفَرّقًا طمأنة النبي صلى الله عليه وسلم وتيسير فهمه وحفظه والعمل به.
یەکێک لەو حیکمەتانەی کە قورئانی پیرۆز بە بەش بەش و کەم کەم دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو بەئاسانی لێی تێ بگات، وە ئاسانیش بێت بۆ لەبەر کردن و کار پێکردنی، چونکە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) خوێنەواری نەبووە. info