Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
59 : 24

وَإِذَا بَلَغَ ٱلۡأَطۡفَٰلُ مِنكُمُ ٱلۡحُلُمَ فَلۡيَسۡتَـٔۡذِنُواْ كَمَا ٱسۡتَـٔۡذَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَايَٰتِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

ئەگەر ھاتوو مناڵەکانتان گەیشتنە تەمەنی باڵغ بوون، دەبێت لە ھەموو ئەو کاتانەی باسکران وەک گەورەکان مۆڵەت وەربگرن بۆ ھاتنە ناو ماڵەکان لە ھەموو کاتێکدا، ھەروەکو چۆن اللە (سبحانە وتعالی) حوکم و ئادابەکانی مۆڵەت وەرگرتنی بۆ ڕوونکردنەوە ئا بەو جۆرەیش ئایەتەکانی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە، وە اللە زۆر زانا و ئاگادارە بەبەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێ و حەکیمە لەوەی کردویەتی بە شەرع و یاسا و ڕێسا بۆیان. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• جواز وضع العجائز بعض ثيابهنّ لانتفاء الريبة من ذلك.
پیرەژنەکان بۆیان دروستە ھەندێک لە جلوبەگ و پۆشاکەکانیان دابنێن و لەبەری نەکەن، چونکە جێگای شک و گومانی خراپ نین. info

• الاحتياط في الدين شأن المتقين.
خۆپارێزی (الاحتیاط) لە ئایندا کار و ڕەوشتی خواناسانە. info

• الأعذار سبب في تخفيف التكليف.
بوونی عوزر و بیانوو ھۆکاری سووک کردن و کەمکردنەوەی تەکالیف و داواکاریەکانه. info

• المجتمع المسلم مجتمع التكافل والتآزر والتآخي.
کۆمەڵگەی موسڵمان، کۆمەڵگەیەکی تەبا و ھاوکار و پشتی یەکگرتن و برایەتییە. info