Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
18 : 24

وَيُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

اللە تەعالا ئایەت و فەرمانەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆتان کە پێک ھاتوون لە حوکم و بڕیار و پەند و ئامۆژگاریەکانی، کە دەلالەت لەڕوونکردنەوەی ئەحکامەکانی تایبەت بە تۆمەت و بوھتان کردن دەکات، اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەکانتان، وە ھیچی لانھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەتان لەسەر دەداتەوە، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەڕێوبردن کارەکانی و شەریعەتەکەیدا. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• تركيز المنافقين على هدم مراكز الثقة في المجتمع المسلم بإشاعة الاتهامات الباطلة.
جەخت کردنەوەی دووڕوەکان لە ڕوخاندنی ناوەندی متمانە و بڕوا بەیەک بوون لە کۆمەڵگەی موسڵماندا، بەوەی تۆمەت و بوھتانی ناھەق و ناڕەوایان بڵاو کردەوە تییاندا. info

• المنافقون قد يستدرجون بعض المؤمنين لمشاركتهم في أعمالهم.
دووڕوەکان ھەمیشە کاریان بەو شێوەیە ھەندێک لە باوەڕداران کەمەندکێشی ناو پیلانی گڵاوی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشدار بن لەو کارە خراپ نەگریسەی ئەنجامی دەدەن. info

• تكريم أم المؤمنين عائشة رضي الله عنها بتبرئتها من فوق سبع سماوات.
ڕێزگرتنی عائیشەی دایکی باوەڕداران (اللە تەعالای لێ ڕازی بێت) بەوەی دابەزینی ئەم ئایەتانە داوێن پاکی ئەویان لە سەروو حەوت ئاسمانەوە سەلماند. info

• ضرورة التثبت تجاه الشائعات.
مرۆڤی باوەڕدار دەبێت ھەمیشە دامەزراو و جێگیر بێت لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی ناحەزانی ئیسلام بڵاوی دەکەنەوە. info