Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
65 : 23

لَا تَجۡـَٔرُواْ ٱلۡيَوۡمَۖ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ

بۆ ئەوەی تەواو نائومێد و بێ ھیوابن لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا، پێیان دەوترێت: ئەمڕۆ ھاوار مەکەن و مەپاڕێنەوە، چونکە ھیچ کەسێک نییە لە سزای ئێمە ڕزگارتان بکات و سەرتان بخات و یارمەتیدەرتان بێت. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• خوف المؤمن من عدم قبول عمله الصالح.
ترسی باوەڕدار لەوەی کە کردەوە چاکەکانی لێوەرنەگیررێت. info

• سقوط التكليف بما لا يُسْتطاع رحمة بالعباد.
ئەوەی مرۆڤ لە پەرستن و دروشمەکانی شەریعەتی ئیسلام توانای ئەنجامدان و جێ بەجێ کردنیانی نییە خوای گەورە داوا ناکات مرۆڤ ئەنجامیان بدات. info

• الترف مانع من موانع الاستقامة وسبب في الهلاك.
خۆشگوزەرانی ژیانی دونیا ھۆکارە بۆ لادان و بەردەوام نەبوون لەسەر ڕێگای ئیسلام، ھۆکاریشە بۆ فەوتان و لەناوچوون. info

• قصور عقول البشر عن إدراك كثير من المصالح.
کورت بینی ژیری و عەقڵی مرۆڤ لە ھەست کردن و پەی پێبردنی ھەموو بەرژەوەندیەکان. info