Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
50 : 23

وَجَعَلۡنَا ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَأُمَّهُۥٓ ءَايَةٗ وَءَاوَيۡنَٰهُمَآ إِلَىٰ رَبۡوَةٖ ذَاتِ قَرَارٖ وَمَعِينٖ

عیسای کوڕی مەریەم و دایکیمان کردە نیشانە و بەڵگەیەکی گەورە لەسەر دەسەڵاتی خۆمان، بەوەی مەریەم سکی پڕ بوو بە عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) بەبێ بوونی باوک، وە ھەردووکیانمان لە جێگایەکی بەرزی تەخت کە شوێنی نیشتەجێ بوون بوو جێگیرکرد و حەواندمانەوە، ئەو شوێنە پیرۆزە (مەبەست پێی بیت المقدس) ئاوی لەبەر ڕۆیشتووی تێدا بوو. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• الاستكبار مانع من التوفيق للحق.
لوتبەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگرە لە بەردەم تەوفیق و یارمەتی اللە تەعالا بۆ سەر ھەق و ڕاستی. info

• إطابة المأكل له أثر في صلاح القلب وصلاح العمل.
پاکوخاوێنی و حەڵاڵی خواردن و خواردنەوە کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر چاکی دڵ و چاکی کار و کردەوە. info

• التوحيد ملة جميع الأنبياء ودعوتهم.
یەکخواپەرستی ئاینی سەرجەم پێغەمبەران و بانگەوازەکەیان بووە. info

• الإنعام على الفاجر ليس إكرامًا له، وإنما هو استدراج.
نازو نیعمەت بەخشین بەکەسانی خراپەکار و تاوانبار ڕێز و شکۆ نییە بۆی، بەڵکو پەلکێش کردنیەتی بۆ زیاتر ڕۆچوون لەناو تاوان و گوناھ و خراپەکاریدا. info