Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
46 : 23

إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمًا عَالِينَ

(موسا و ھارون) مان ناردە لای فیرعەون و ناوداران و پیاوماقوڵانی گەلەکەی، کەچی خۆیان بەگەورەزانی و ملکەچ و گوێڕایەڵ نەبوون و باوەڕیان پێ نەھێنان، چونکە ئەوان گەلێکی خۆ بەگەورەزان و لووت بەرز بوون بەسەر خەڵکیەوە ، بەزۆر و ستەم کردن زەلیل و ملکەچیان کردبوون. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• الاستكبار مانع من التوفيق للحق.
لوتبەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگرە لە بەردەم تەوفیق و یارمەتی اللە تەعالا بۆ سەر ھەق و ڕاستی. info

• إطابة المأكل له أثر في صلاح القلب وصلاح العمل.
پاکوخاوێنی و حەڵاڵی خواردن و خواردنەوە کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر چاکی دڵ و چاکی کار و کردەوە. info

• التوحيد ملة جميع الأنبياء ودعوتهم.
یەکخواپەرستی ئاینی سەرجەم پێغەمبەران و بانگەوازەکەیان بووە. info

• الإنعام على الفاجر ليس إكرامًا له، وإنما هو استدراج.
نازو نیعمەت بەخشین بەکەسانی خراپەکار و تاوانبار ڕێز و شکۆ نییە بۆی، بەڵکو پەلکێش کردنیەتی بۆ زیاتر ڕۆچوون لەناو تاوان و گوناھ و خراپەکاریدا. info