Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
35 : 22

ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمۡ وَٱلۡمُقِيمِي ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ

ئەوانەی کاتێک ناوی (اللە) دەھێنرێت دڵەکانیان ترسی لێ دەنیشێت، بۆیە دوور دەکەونەوە لەسەرپێچی فەرمانەکانی، وە کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و بەڵاو موسیبەتێک دەبن ئارامی لەسەر دەگرن، وە نوێژەکانیان بەڕێک و پێکی ئەنجام دەدەن، وە لە پێناوی خوای گەورە لەو ماڵ و سەروەت و سامانە دەبەخشن کە ڕۆزی داون. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• ضَرْب المثل لتقريب الصور المعنوية بجعلها في ثوب حسي، مقصد تربوي عظيم.
نموونە ھێنانەوە بۆ نزیک کردنەوەی وێنە مەعنەویەکە بەوەی بەرگێکی هەستپێكراو (حسي) بەبەردا بکەیت، مەبەستێکی پەروەردەیی گەورەیە. info

• فضل التواضع.
ئەم ئایەتانە باس لە فەزڵ و چاکەی تەوازع و خۆ بەکەمزانین دەکەن. info

• الإحسان سبب للسعادة.
چاکەکاری ھۆکاری ئاسوودەیی و بەختەوەریە. info

• الإيمان سبب لدفاع الله عن العبد ورعايته له.
باوەڕ ھۆکاری ئەوەیە خوای گەورە بەرگری لە بەندەکانی بکات و چاودێری کارەکانیان بێت. info