Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
24 : 22

وَهُدُوٓاْ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ وَهُدُوٓاْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡحَمِيدِ

خوای گەورە لە ژیانی دونیادا ڕێنومایی کردوون بۆ وتە و قسەی پاکوخاوێن، وەک شاھیدیدان بەوەی ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لە (اللە) ، وە (اللە أکبر) و (الحمد للە) کردن، وە ڕێنومایشی کردوون بۆ سەر ڕێگای سوپاسکراوی ئیسلام. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• حرمة البيت الحرام تقتضي الاحتياط من المعاصي فيه أكثر من غيره.
ڕێزی ماڵی خوا و کەعبەی پیرۆز، واپێویست دەکات مرۆڤی باوەڕدار زیاتر ئیحتیاط بکات لەوەی لەوێ بکەوێتە ناو گوناھ و تاوان کردنەوە. info

• بيت الله الحرام مهوى أفئدة المؤمنين في كل زمان ومكان.
ماڵی خوای گەورە کە حەرامکراوە تێیدا تاوان و گوناهـ ئەنجام بدرێت، جێگای سوکنایی دڵی باوەڕدارانە لە ھەموو کات و جێگایەکدا. info

• منافع الحج عائدة إلى الناس سواء الدنيوية أو الأخروية.
کەڵک و سوودەکانی حەج دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی، جا ئەو سوود و کەڵکانە ھی دونیا بن یان دواڕۆژ. info

• شكر النعم يقتضي العطف على الضعفاء.
سوپاس و شوکری ناز و نیعمەتەکان وادەخوازێت کە مرۆڤ سۆز و بەزەیی بێتەوە بە ھەژاران و نەداراندا. info