Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
91 : 21

وَٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلۡنَٰهَا وَٱبۡنَهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆک و بەسەرھاتی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ئەو مەریەمەی داوێنی پاراست لە زینا و داوێن پیسی، خوای گەورە جوبرەئیلی نارد (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ لای ، فوی پێداکرد، ئەوە بوو ئەویش سکی پڕ بوو بە عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت)، مەریەم و کوڕەکەیشیمان کردە نیشانەیەکی گەورە و بێ وێنە بۆ ھەموو خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە ، ئەو زاتێکە ھیچ شتێکی لا دەسەوسان نابێت، چونکە عیسای بەبێ باوک و تەنھا لە دایک بەدیھێنا. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• التنويه بالعفاف وبيان فضله.
ئاماژەکردن بەداوێن پاکی و فەزڵ و گەورەیی لای خوای گەورە. info

• اتفاق الرسالات السماوية في التوحيد وأسس العبادات.
ھاوڕایی پەیامە ئاسمانییەکان لەیەکخواپەرستی و بنەماکانی پەرستندا. info

• فَتْح سد يأجوج ومأجوج من علامات الساعة الكبرى.
کرانەوەی بەربەستەکەی یەئجوج و مەئجوج یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی. info

• الغفلة عن الاستعداد ليوم القيامة سبب لمعاناة أهوالها.
بێئاگابوون لە خۆئامادەکردن بۆ ڕۆژی قیامەت ھۆکاری موعاناتی ناڕەحەتی و ناخۆشیەکانیەتی. info