Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

Page Number:close

external-link copy
75 : 18

۞ قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا

خضر بە موسای وتەوە (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی من پێم نەوتیت تۆ ئەی موسا ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگرێت، ناتوانیت ئارام بگریت لەسەر ئەو کارانەی من پێیان ھەڵدەستم؟ info
التفاسير:

external-link copy
76 : 18

قَالَ إِن سَأَلۡتُكَ عَن شَيۡءِۭ بَعۡدَهَا فَلَا تُصَٰحِبۡنِيۖ قَدۡ بَلَغۡتَ مِن لَّدُنِّي عُذۡرٗا

موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: دوای ئەمجارە ئەگەر پرسیاری ھەرشتێکم لێکردیت ئیتر لێم جیا ببەرەوە و ھاوڕێیەتیم مەکە، بەڕاستی گەیشتیە ئەو ئاستەی کە لەلایەن منەوە بیانووی جیابوونەوەت دەستکەوێت و ھاوڕێیەتی من نەکەیت، منیش بیانوم نامێنێت ئەگەر جارێکی تر پرسیارت لێبکەم، چونکە دووجار سەرپێچی تۆم کرد. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 18

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهۡلَ قَرۡيَةٍ ٱسۡتَطۡعَمَآ أَهۡلَهَا فَأَبَوۡاْ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارٗا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥۖ قَالَ لَوۡ شِئۡتَ لَتَّخَذۡتَ عَلَيۡهِ أَجۡرٗا

ھەردووکیان ڕۆیشتن تا گەیشتنە خەڵکی گوندێک و داوای خواردنیان لێکردن (چونکە ماندوو بووبون و ھیچیشیان پێ نەبوو بیخۆن) ئەوە بوو خەڵکی گوندەکە خواردنیان نەدانێ و ئامادەش نەبوون میوانداریان بکەن، موسا و خضر (سەلامی خوایان لێ بێت) لێیاندا و ڕۆیشتن ھەر لەو گوندە دیوارێکیان بەدی کرد خەریک بوو بکەوێت و بڕوخێت، خضریش ھەستا بەڕاستکردنەوەی دیوارەکە و نەیھێشت بڕوخێت، لەم کاتەدا موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەخضری وت: ئەگەر بتویستایە لەبەرامبەر ڕاستکردنەوەی ئەو دیوارە کرێیەکت وەردەگرت بۆ ئەوەی ئێمەیش پێویستی خۆمان پێ دەرکردایە دوای ئەوەی ئەوان ئامادە نەبوون خواردنمان پێبدەن و میوانداریمان بکەن . info
التفاسير:

external-link copy
78 : 18

قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيۡنِي وَبَيۡنِكَۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأۡوِيلِ مَا لَمۡ تَسۡتَطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرًا

خضر بە موسای وت: ئەم ڕەخنەگرتنەت، کە دەڵێیت بۆچی لەبەرامبەر ڕاستکردنەوەی ئەم دیوارە کڕێیەکت وەرنەگرت لێیان، شوێن و کاتی ئەوەیە ئیتر من و تۆ لێک جودا ببینەوە، بەڵام پاش کەمێکی تر حیکمەتی ئەو کار و کردەوانەت بۆ شی دەکەمەوە کاتێک لەمنەوە دەتبینی و ئارامت نەدەگرت لەسەریان. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 18

أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتۡ لِمَسَٰكِينَ يَعۡمَلُونَ فِي ٱلۡبَحۡرِ فَأَرَدتُّ أَنۡ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٞ يَأۡخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصۡبٗا

حیکمەتی ئەو کەشتییەی کونم کرد و تۆ پێی ڕازی نەبوویت، ئەوە بوو ئەو کەشتییە ھی چەند کەسێکی ھەژار بوو، لە دەریادا ئیشیان پێدەکرد بۆ ئەوەی بژێوی خۆیانی پێ دەربکەن، وە نەیاندەتوانی کەشتییەکی تر بکڕن، من بەو کارەم ویستم کەشتیەکەیان عەیبدار بکەم، چونکە لە پێشیانەوە پاشایەکی ستەمکار ھەبوو، ھەر کەشتییەک باش و چاک بوایە دەستی بەسەردا دەگرت و ھەڵی دەگرت بۆ خۆی، بەڵام ھەر کەشتییەک عەیبدار بوایە وازی لێدەھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 18

وَأَمَّا ٱلۡغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤۡمِنَيۡنِ فَخَشِينَآ أَن يُرۡهِقَهُمَا طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗا

سەبارەت بە کوڕە لاوەکەیش کە ڕێگریت لێکردم بیکوژم، دایک و باوکی ئەو لاوە دوو کەسی باوەڕدار بوون، ئەو لاوەیش لە عیلم و زانستی خوا ( لە قەدەردا) کەسێکی بێباوەڕ و خوانەناسە، بۆیە ترسیان دواتر گەورە ببوایە و لەبەر خۆشەویستی دایک و باوکی بۆی، یان لەبەر ئەوەی ئەوان پێویستیان بەو ھەبوو، ببوایە بەھۆی بێباوەڕی و لە خوا یاخی بوونی دایک و باوکی. info
التفاسير:

external-link copy
81 : 18

فَأَرَدۡنَآ أَن يُبۡدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيۡرٗا مِّنۡهُ زَكَوٰةٗ وَأَقۡرَبَ رُحۡمٗا

بۆیه ویستمان بەو کارە خوای گەورە بۆیان بگۆڕێت بە کوڕێکی چاکتر و پاکتر و بەڕەحمتر، چاکتر لەو لەدین و لەڕەوشت و میھرەبانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 18

وَأَمَّا ٱلۡجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيۡنِ يَتِيمَيۡنِ فِي ٱلۡمَدِينَةِ وَكَانَ تَحۡتَهُۥ كَنزٞ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحٗا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبۡلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسۡتَخۡرِجَا كَنزَهُمَا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ وَمَا فَعَلۡتُهُۥ عَنۡ أَمۡرِيۚ ذَٰلِكَ تَأۡوِيلُ مَا لَمۡ تَسۡطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرٗا

سەبارەت بە دیوارەکەیش کەڕاستم کردەوە و ڕێگریت کرد لێم لە ڕاستکردنەوەی، ئەو دیوارە ھی دوو مناڵی ئەو شارە بوو لێوەی ھاتین ، وە باوکیشیان مردبوو، وە لەژێر ئەو دیوارەدا گەنجینەیەکی شاراوەی ئەو دوو مناڵەی لێبوو، باوکی ئەو دوو مناڵەیش پیاوێکی ساڵح وخواناس بوو، - ئەی موسا- پەروەردگارت ویستی ئەو دوو مناڵە گەورە ببن و بگەنە سەر ھێز و تاقەتی خۆیان، ئەو کاتە ئەو گەنجینەیەی خۆیان لەژێر دیوارەکەدا دەربھێنن، چونکە ئەگەر دیوارەکە بڕوخایە ئەوا گەنجینە و سامانەکەیان دەردەکەوت و بۆی ھەبوو بفەوتایە و خەڵکی بیبردایە، ئەمەیش لەڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگارتەوە بوو بۆیان، وە ھەرچیەکیشم کرد دڵنیابە لەخۆمەوە نەمکردن، بەڵکو گشتی بەفەرمانی خوای گەورە بوو، ئەوەش لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئەو کارانە بوو کە تۆ ئارامت نەگرت لەسەریان. info
التفاسير:

external-link copy
83 : 18

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَن ذِي ٱلۡقَرۡنَيۡنِۖ قُلۡ سَأَتۡلُواْ عَلَيۡكُم مِّنۡهُ ذِكۡرًا

- ئەی پێغەمبەری خوا - موشریک و بتپەرستان و جولەکەکان لەبارەی (ذو القرنین) ــەوە پرسیارت لێدەکەن و تاقیت دەکەنەوە، تۆیش بڵێ: ھەندێک لەبەسەرھاتی ئەو پیاوەتان بۆ دەگێڕمەوە تاوەکو بیری لێبکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• وجوب التأني والتثبت وعدم المبادرة إلى الحكم على الشيء.
پێویستە مرۆڤ لەسەرخۆ بێت، وە بچێتە بنج و بنەوانی ڕووداوەکان، وە پەلە نەکات لە حوکمدان بەسەر شتەکاندا. info

• أن الأمور تجري أحكامها على ظاهرها، وتُعَلق بها الأحكام الدنيوية في الأموال والدماء وغيرها.
بێگومان ھەموو کارێک بڕیارەکانی بە پێی ڕواڵەت و دیوی دەرەوەیانە، وە ھەموو ئەحکامەکانی دونیایشیان پێوە پەیوەستە، لە ماڵ و خوێن و ھی تریش. info

• يُدْفَع الشر الكبير بارتكاب الشر الصغير، ويُرَاعَى أكبر المصلحتين بتفويت أدناهما.
خراپەی گەورە بە ئەنجامدانی خراپەیەکی بچوکتر لەخۆی لادەدرێت، وە ڕەچاوی بەدەستھێنانی بەرژەوەندیەکی گەورەتر دەکرێت بەلەدەستدانی بەرژەوەندیەکی بچوکتر. info

• ينبغي للصاحب ألا يفارق صاحبه ويترك صحبته حتى يُعْتِبَه ويُعْذِر منه.
پێویستە لەسەر ھاوڕێ لە ھاوڕێکەی جیا نەبێتەوە و وازی لێ نەھێنێت تاوەکو گفتوگۆی لەگەڵ دەکات و بیانوی بۆ دەھێنێتەوە. info

• استعمال الأدب مع الله تعالى في الألفاظ بنسبة الخير إليه وعدم نسبة الشر إليه .
ڕەچاوکردنی ئەدەبی ئاخاوتن لەگەڵ خوای گەورەدا، لەکاتی بەکارھێنانی دەستەواژەکاندا، بەوەی ھەرچی خێر و چاکەیە بیداتە پاڵ خوای گەورە، وە ھەرچی خراپە و شەڕیش ھەیە بەدووری بگرێت لە زاتی ھەق تەعالا. info

• أن العبد الصالح يحفظه الله في نفسه وفي ذريته.
بێگومان بەندەی چاك و بۆ خوا سوڵحاو، خوای گەورە خۆی و مناڵ و نەوەکانیشی دەپارێزێت. info