Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
8 : 17

عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يَرۡحَمَكُمۡۚ وَإِنۡ عُدتُّمۡ عُدۡنَاۚ وَجَعَلۡنَا جَهَنَّمَ لِلۡكَٰفِرِينَ حَصِيرًا

- ئەی نەوەکانی ئیسرائیل - بەڵکو خوای گەورە دوای ئەم تۆڵە سەندنە توندە ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر تەوبەتان کرد و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار، وە کاروکردەوەکانتان چاک کرد، خۆ ئەگەر بۆ جاری سێھەم و زیاتر گەرانەوە بۆ سەر فەساد و خراپەکاری ئەوە ئێمەیش دەگەڕێینەوە بۆ تۆڵە سەندنەوە لێتان، وە ئاگری دۆزەخیش دەکەینە ڕاخەر و لانکەی بێباوەڕان کە ھەرگیز لێی دەرناچن. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• من اهتدى بهدي القرآن كان أكمل الناس وأقومهم وأهداهم في جميع أموره.
ھەر کەسێک بە ھیدایەتی قورئان ھیدایەت بدرێت ئەوە تەواوترین کەسی ناو خەڵکە، وە ڕێک و پێکترین و ڕاسترینە لە تەواوی فەرمانەکانیدا. info

• التحذير من الدعوة على النفس والأولاد بالشر.
ھۆشداریدان بە خراپ نزا کردن لە خۆت و ماڵ و مناڵت. info

• اختلاف الليل والنهار بالزيادة والنقص وتعاقبهما، وضوء النهار وظلمة الليل، كل ذلك دليل على وحدانية الله ووجوده وكمال علمه وقدرته.
جیاوازی شەو و ڕۆژ لە زیادی و کەمی و بە دوای یەکتردا ھاتن، وە ڕوناکی ڕۆژ تاریکی شەو، ھەر ھەمووی بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر تاک و تەنھایی و کەماڵی زانست و دەسەڵاتی خوای گەورە. info

• تقرر الآيات مبدأ المسؤولية الشخصية، عدلًا من الله ورحمة بعباده.
ئەم ئایەتانە بنەمای بەرپرسیاریەتی تاکە کەسی دەچەسپێنێت، ئەمەش وەک دادگەری خوای گەورە و میھرەبانی بۆ بەندەکانی. info