Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
66 : 17

رَّبُّكُمُ ٱلَّذِي يُزۡجِي لَكُمُ ٱلۡفُلۡكَ فِي ٱلۡبَحۡرِ لِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا

ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتیەکانتان لەدەریادا ھاتوچۆ پێ دەکات، بۆ ئەوەی ڕزق وڕۆزی لەڕێگای بارزگانی وشتی تریشەوە بەدەست بھێنن، بێگومان خوای گەورە زۆر بەسۆز ومیھرەبانە بەرامبەرتان، چونکە ئەم ھۆکارانەی بۆ ئاسان کردوون info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• من رحمة الله بالناس عدم إنزاله الآيات التي يطلبها المكذبون حتى لا يعاجلهم بالعقاب إذا كذبوا بها.
یەکێک لە میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و نیشانانە دانابەزێنێت کە خۆیان داوای دەكەن ، تاوەکو ئەگەر باوەڕیان پێ نەکرد خێرا سزایان نەدات. info

• ابتلى الله العباد بالشيطان الداعي لهم إلى معصية الله بأقواله وأفعاله.
خوای گەورە بەندەکانی بە شەیتان تاقی کردوەتەوە، کە بانگیان دەکات بۆ سەرپێچی خوای گەورە بە گوفتار وکردەوەکانی. info

• من صور مشاركة الشيطان للإنسان في الأموال والأولاد: ترك التسمية عند الطعام والشراب والجماع، وعدم تأديب الأولاد.
یەکێک لە شێوازەکانی بەشداری کردنی شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا ئەوەیە شەیتان بەشداری مرۆڤ دەکات لە ماڵ و سامان و منداڵیدا، وەک ئەوەی وایان لێدەکات ناوی خوای گەورە نەھێنن لەکاتی خواردن و خواردنەوە و سەرجێی کردن لەگەڵ خێزانی، وە واز لە پەروەردەکردن و فێرکردنی ئادابی جوانی مناڵەکانی بھێنێت. info