Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
62 : 17

قَالَ أَرَءَيۡتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِي كَرَّمۡتَ عَلَيَّ لَئِنۡ أَخَّرۡتَنِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَأَحۡتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٗا

ئیبلیس بە پەروەردگاری وت : پێم ناڵێیت ئەم بەدیھێنراوە چییە کە ڕێزیت دا بەسەر مندا بەوەی فەرمانت پێکردم سوژدەی بۆ ببەم؟ ئەگەر تا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی دونیا و ھاتنی قیامەت مۆڵەتم بدەیت و بە زیندوویی بمھێڵیتەوە ئەوا مەرج بێت وەچە و نەوەکانی ئادەم ھەر ھەموویان گومڕا و سەرلێشێواو بکەم و لەسەر ڕێگای ڕاست لایانبدەم، جگە کەمێکیان نەبێت لەوانەی کەتۆ پاراستونت و لەبەندە موخلیص و دڵسۆزەکانتن. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• من رحمة الله بالناس عدم إنزاله الآيات التي يطلبها المكذبون حتى لا يعاجلهم بالعقاب إذا كذبوا بها.
یەکێک لە میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و نیشانانە دانابەزێنێت کە خۆیان داوای دەكەن ، تاوەکو ئەگەر باوەڕیان پێ نەکرد خێرا سزایان نەدات. info

• ابتلى الله العباد بالشيطان الداعي لهم إلى معصية الله بأقواله وأفعاله.
خوای گەورە بەندەکانی بە شەیتان تاقی کردوەتەوە، کە بانگیان دەکات بۆ سەرپێچی خوای گەورە بە گوفتار وکردەوەکانی. info

• من صور مشاركة الشيطان للإنسان في الأموال والأولاد: ترك التسمية عند الطعام والشراب والجماع، وعدم تأديب الأولاد.
یەکێک لە شێوازەکانی بەشداری کردنی شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا ئەوەیە شەیتان بەشداری مرۆڤ دەکات لە ماڵ و سامان و منداڵیدا، وەک ئەوەی وایان لێدەکات ناوی خوای گەورە نەھێنن لەکاتی خواردن و خواردنەوە و سەرجێی کردن لەگەڵ خێزانی، وە واز لە پەروەردەکردن و فێرکردنی ئادابی جوانی مناڵەکانی بھێنێت. info