Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

الفلق

Purposes of the Surah:
الحث على الاعتصام بالله من الشرور.
ئامۆژگاری کردن بۆ پەناگرتن بە خواى گەورە لە شەڕ و زیانەکان. info

external-link copy
1 : 113

قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلۡفَلَقِ

-ئەی پێغەمبەر- بڵێ: پەنا دەگرم وخۆم دەپارێزم بەو پەروەردگارە کە بەرەبەیان پێش دەھێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 113

مِن شَرِّ مَا خَلَقَ

لەخراپە وشەڕ وزیانی ئەوەی کەبەدیهێناوه. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 113

وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ

وە پەنا دەگرم بەپەروەردگار لەو زیان وخراپەی لەشەودا دەردەکەوێت، لە شەڕ وزیانی گیانلەبەران ودەزکان. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 113

وَمِن شَرِّ ٱلنَّفَّٰثَٰتِ فِي ٱلۡعُقَدِ

وە لەخراپە وشەڕ وزیانی جادووگەران کە فوو دەکەن بە گرێکاندا (ساحیر وجادووگەران جۆرێک لە سیحرەکانیان ئەوەیە کە پەتێک دەھێنن وچەند گرێیەکی لێدەدەن ولەسەر ھەموو گرێیەکدا فوویەکی پێدا دەکەن). info
التفاسير:

external-link copy
5 : 113

وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ

وە پەنا دەگرم بەپەروەردگار لە خراپە وشەڕ وزیانی ھەر حەسوودێک کاتێك حەسوودی وئیرەیی دەبات. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• إثبات صفات الكمال لله، ونفي صفات النقص عنه.
سەلماندن وجێگیر کردنی سیفەتی کەماڵ وئەوپەڕی تەواوی بۆ اللە -تەعاﻻ-، وە نکۆڵی ونەفی کردن ودوور خستنەوەی ھەرچی سیفەتی ناتەواویە بۆ ئەو زاتە پیرۆزە. info

• ثبوت السحر، ووسيلة العلاج منه.
ئەم سورەتە پیرۆزه بوونی سیحر وجادوو کردن دەسەلمێنێت، وە بوونی ھۆکارێکیش بۆ چارەسەکردن لێی دیاری دەكات. info

• علاج الوسوسة يكون بذكر الله والتعوذ من الشيطان.
چارەسەری وەسوسە ودڵەڕاوکێ بە یاد وزیکری اللە -تەعاﻻ-، وپەناگرتن پێی لەشەیتانی نەفرین لێکراو لێی. info