Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
67 : 11

وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلصَّيۡحَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دِيَٰرِهِمۡ جَٰثِمِينَ

لە ڕۆژی چوارەمدا دەنگێكی زۆر بەھێز و قایم گەلی سەموودی لەناو برد، ھێندە بەھێز بوو ھەموویانی پێ مردن، ئیتر ھەموو لەناو خانوو ماڵەکانی خۆیاندا دەمەو ڕوو کەوتن و مردن، ڕوومەتیان چەقی بەناو گڵ و خۆڵی ماڵەکانیاندا. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• عناد واستكبار المشركين حيث لم يؤمنوا بآية صالح عليه السلام وهي من أعظم الآيات.
سەرکەشی و ملھوڕی بتپەرستان، بینیمان کە گەلی سەموود باوەڕیان نەھێنا بەو موعجیزە و بەڵگە ڕوونەی کە صاڵح بۆی ھێنان، کە گەورەترین بەڵگە و نیشانە بوو لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە. info

• استحباب تبشير المؤمن بما هو خير له.
سوننەتە بەشتێک موژدە بدرێت بەو باوەڕدارەی کە دڵی پێی خۆشە و خێری تێدایە بۆی. info

• مشروعية السلام لمن دخل على غيره، ووجوب الرد.
مەشروعیەت و دروستی سەلام کردن بۆ ئەو کەسەی کە دەچێتە لای کەسێکی تر، وە ئەو کەسەش سەلامەکەی لێ دەکرێت واجبە لەسەری وەڵامی بداتەوە. info

• وجوب إكرام الضيف.
ڕێزگرتن لە میوان واجب و پێویستە. info