Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
48 : 11

قِيلَ يَٰنُوحُ ٱهۡبِطۡ بِسَلَٰمٖ مِّنَّا وَبَرَكَٰتٍ عَلَيۡكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٖ مِّمَّن مَّعَكَۚ وَأُمَمٞ سَنُمَتِّعُهُمۡ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٞ

خوای گەورە فەرمووی بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) : ئەی نوح، بە ھێمنی و سەلامەتی و ئاسوودەیی لە کەشتییەکە وەرە خوارەوە، وە سەلام و بەرەکەت و ناز و نیعمەتی خۆم دەڕێژم بەسەر ئێوە و ئەو ئوممەتانەیشی کە لە نەوەی ئەو باوەڕدارانەی لە کەشتیەکە لە گەڵتا بوون، وە کەسانێکی تریش کە لە نەوەی ئەمانە کە دواتر بێباوەڕ ئەبن لە دونیادا بۆ ماوەیەک ئەیانژێنین، وە ھێندەیان پێ دەبەخشین کە ژیان و گوزەرانی خۆیانی پێ ببەنە سەر، بەڵام پاشان لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئازاریان پێ دەچێژین. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• لا يملك الأنبياء الشفاعة لمن كفر بالله حتى لو كانوا أبناءهم.
پێغەمبەران ناتوانن شەفاعەت و تکا بۆ کەسانی بێباوەڕ بکەن، تەنانەت ئەگەر کوڕ و نەوەی خۆشیان بن. info

• عفة الداعية وتنزهه عما في أيدي الناس أقرب للقبول منه.
پاکی و نەزیھی و چاو لێ نەبوونی بانگخواز لەوەی کە لە دەستی خەڵکیدایە، وا دەکات قسە و گوفتارەکانی زیاتر جێگای قبوڵ بن لای خەڵکی. info

• فضل الاستغفار والتوبة، وأنهما سبب إنزال المطر وزيادة الذرية والأموال.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئیستغفار و داوای لێخۆش بوون و تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە، وە ئیستغفار و تەوبەکردن ھۆکاری بارینی باران و زۆر بوون و بەرەکەتی منداڵ و نەوە و سەروەت و سامانە. info