Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
106 : 10

وَلَا تَدۡعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَۖ فَإِن فَعَلۡتَ فَإِنَّكَ إِذٗا مِّنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ھاوار نەکەیت و نەپاڕێیتەوە لەو بت و دار و خوا درۆینانە کە نە زیان و نە سوودت پێ دەگەیەنێت، ئەگەر کارێکی لەو شێوەیەت کرد و ھاوارت لەوانە کرد ئەوا تۆ لەو کەسانە دەبیت کە ستەمکار و سنوور بەزێنی مافەکانی خوا و خۆیشیانن. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• الإيمان هو السبب في رفعة صاحبه إلى الدرجات العلى والتمتع في الحياة الدنيا.
باوەڕی ڕاست و دروست ھۆکارێکە بۆ بەرز بوونەوەی پلە و پایەی خاوەنەکەی لای خوا، وە ھۆکارێکیشە بۆ لەزەت لێ بردنیشی لە ژیانی دونیادا. info

• ليس في مقدور أحد حمل أحد على الإيمان؛ لأن هذا عائد لمشيئة الله وحده.
ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەت و ڕینوێنی ھیچ کەسێکی تر بکات (ھیدایەتی تەوفیق)، چونکە ئەوە لەژێر ویست و ئیرادەی خوادایە. info

• لا تنفع الآيات والنذر من أصر على الكفر وداوم عليه.
بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی خوا ھیچ سودێک ناگەیەنێت بەو کەسانەی کە سوورن لەسەر بێباوەڕی و ستەمی خۆیان و بەردەوامن لەسەری. info

• وجوب الاستقامة على الدين الحق، والبعد كل البعد عن الشرك والأديان الباطلة.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار ئیستیقامەی ھەبێت لەسەر ئاینی ھەق و ڕاستی، ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وە زۆر زۆر دوور بکەوێتەوە لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا و لە ھەموو ئاینێکی باتڵ و نادروست. info