Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - Die kurdische Übersetzung von Al-Mukhtasar - Eine Kurzfassung der Bedeutungen des edlen Qurans

الشمس

Die Ziele der Surah:
التأكيد بأطول قسم في القرآن، على تعظيم تزكية النفس بالطاعات، وخسارة دسّها بالمعاصي.
جەختکردنەوە بە درێژترین سوێندخواردن لە قورئاندا لەسەر بە گەورەدانانى تەزکیە و پاککردنەوەى نەفس بە پەرستەکان و خەسارۆمەندی پیسکردنی بە گوناهـ و تاوانەکان. info

external-link copy
1 : 91

وَٱلشَّمۡسِ وَضُحَىٰهَا

خواى گەورە سوێندی خوارد بەخۆر، وسوێندی خوارد بەکاتی بەرزبوونەوەی دوای ھەڵھاتنی لەڕۆژھەڵاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 91

وَٱلۡقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا

وە سوێندی خوارد بەمانگ کە دەردەکەوێت دوای ئاوابوونی خۆر. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 91

وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا

وە سوێند بە ڕۆژگار کاتێک کە بەتیشکی سەر ڕووی زەوی ڕووناک دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 91

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰهَا

وە سوێند بە شەو کاتێک کە ڕووی زەوی بەتاریکیەکەی دادەپۆشێت، بۆیە سەر زەوی تاریک دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 91

وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا

وە سوێند بەئاسمان، وبە ئەو زاتەیش کە دروستی کردووە وبە وردی وئەوپەڕی ڕێک وپێکی بەدیھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 91

وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا طَحَىٰهَا

وە سوێند بەزەوی و بەڕاخراویەکەی بۆئەوەى خەڵکی لەسەری نیشتەجێ بن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 91

وَنَفۡسٖ وَمَا سَوَّىٰهَا

وە سوێند بەدەروونی ئادەمیزاد، وە سوێندیش بەو بەدیھێنانەی کە اللە -تەعاﻻ- بەشێوەیەکی زۆر ڕێک وپێک بەدیھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 91

فَأَلۡهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقۡوَىٰهَا

ئەمجا ئیلھامی بۆ کرد بۆ ناسین وتێگەیشتنی خراپە وتاوان وچاکە وخواناسین (واتە خێر وشەڕی بۆ ڕوونکردەوە ونیشانی دا چی چاکەیە بیکات وچیش خراپە خۆی لێ دوور بگرێت). info
التفاسير:

external-link copy
9 : 91

قَدۡ أَفۡلَحَ مَن زَكَّىٰهَا

سوێند بەھەموو ئەوانە بەڕاستی ڕزگاری بوو، سەرفراز بوو ئەوەی کە دەروون ونەفسی خۆی پاک کردەوە، بەڕازاندنەوەی بە ئاکار وڕەوشتە جوانەکان، وە پاککردنەوەی لەخراپە وگوناھـ وتاوان. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 91

وَقَدۡ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا

وە بەڕاستی ئەوەیشی کە دەروون ونەفسی خۆی بێنرخ وپیس کرد بەکردنی گوناھـ وتاوانەکان؛ بەدبەخت ودۆڕاوە. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 91

كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِطَغۡوَىٰهَآ

گەلی سەموود بەھۆی کردنی گوناهـ وتاوان وسەرکەشی ویاخی بوونیانەوە، بڕوایان بە پێغەمبەرەکەیان -بە صاڵح- نەھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 91

إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشۡقَىٰهَا

کاتێک کە خراپترین کەسیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی ووشترەکە)، دوای ئەوەی گەلەکەی ئەو کارەیان پێی سپارد. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 91

فَقَالَ لَهُمۡ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقۡيَٰهَا

ئەمجا پێغەمبەر ی خوا ساڵح -علیه السلام- پێی ووتن: وازبھێنن لەم وشترەی اللە -تەعاﻻ- ونۆرە ئاوی بدەن با لەنۆرەکەی خۆی بخواتەوە، وزیانی لێ مەدەن و بەخراپ نزیكی مەكەونەوە. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 91

فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمۡدَمَ عَلَيۡهِمۡ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمۡ فَسَوَّىٰهَا

کەچی (ئەو گەلە ستەمکارە) بڕوایان بەھەڕەشەکانی ئەو پێغەمبەرە نەکرد و وشترەکەیان سەربڕی، ئەمجا پەروەردگاریان بەھۆی تاوان وگوناھەکانیانەوە سزای سەختی بەسەردا ڕشتن و وڵاتەکەیانی کاول کرد و لەگەڵ خاکدا یەکسانی کردن. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 91

وَلَا يَخَافُ عُقۡبَٰهَا

اللە -تەعاﻻ- بەو شێوەیەی لێکردن وە ھیچ ناترسێت لەپاشەڕۆژی ئەم تۆڵە سەندنەوە (لەو گەلە ستەمکارە). info
التفاسير:
Die Nutzen der Versen in dieser Seite:
• أهمية تزكية النفس وتطهيرها.
گرنگی تەزکیەی -پاککردنەوەی- نەفس لە ژەنگ وژاری گوناھـ وتاوان. info

• المتعاونون على المعصية شركاء في الإثم.
ئەو کەسانەی ھاریکاری یەکتری دەکەن لە تاوان وخراپە، ھاوبەشیشن لە گوناھەکەیدا. info

• الذنوب سبب للعقوبات الدنيوية.
گوناھـ وتاوانكردن ھۆکاری سزاکانی دونیان. info

• كلٌّ ميسر لما خلق له فمنهم مطيع ومنهم عاصٍ.
ھەموو کەسێک کاری بۆ ئاسانکراوە بۆ ئەو مەبەستەی بۆی بەدیھێنراوە، ھەندێکیان گوێڕایەڵن وھەندێکی تریش سەرپێچی کارن. info