Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - Die kurdische Übersetzung von Al-Mukhtasar - Eine Kurzfassung der Bedeutungen des edlen Qurans

التكویر

Die Ziele der Surah:
كمال القرآن في تذكير الأنفس باختلال الكون عند البعث.
تەواوی و کامڵی قورئان لە بەبیردا هێنانەوەى نەفسەکان سەبارەت بەوەى گەردوون تێکدەچێت لەکاتی زیندووبونەوە. info

external-link copy
1 : 81

إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ

کاتێک خۆر پێکھاتەکانی کۆکرایەوە و پێچرایەوە، ڕووناکی نەما. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 81

وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ

وە کاتێک ئەستێرەکان کەوتنە خوارەوە و ڕووناکیان سڕایەوە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 81

وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ سُيِّرَتۡ

وە کاتێک شاخەکان جوڵێنران ولەشوێنی خۆیان خزێنران. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 81

وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ

وە ئەگەر وشترە ئاوسەکان کە خاوەنەکانیان کێبڕکێ دەکەن لەسەریان پشتگوێ خران بەهۆی ئەوەى خاوەنەکانیان وازیان لێهێنان. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 81

وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ

وە کاتێک گیانداران کۆکرانەوە لەگەڵ مرۆڤ لەیەک شوێندا. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 81

وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ سُجِّرَتۡ

وە کاتێک دەریاکان گڕدران ھەتا دەبن بە ئاگر. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 81

وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ

وە کاتێک گیانەکان جووت کرانەوە لەگەڵ ھاوشێوەکانیاندا، خراپەکار لەگەڵ خراپەکار جووت دەکرێت، و لەخواترس لەگەڵ لەخواترساندا جووت دەکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 81

وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُۥدَةُ سُئِلَتۡ

وە کاتێک کچۆڵەی زیندەبەچاڵکراو، اللە -تەعاﻻ- پرسیاری لێکرد. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 81

بِأَيِّ ذَنۢبٖ قُتِلَتۡ

بە چ تاوانێک کوشتیتیان بکوژانت؟! info
التفاسير:

external-link copy
10 : 81

وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ

وە کاتێک پەڕاوی کردەوەی بەندەکان بڵاوکرایەوە، بۆئەوەی ھەموو یەکێک پەڕەی کردەوەی خۆی بخوێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 81

وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتۡ

وە کاتێک ئاسمان داماڵرا ھەروەک پێست لەمەڕ دادەماڵرێت. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 81

وَإِذَا ٱلۡجَحِيمُ سُعِّرَتۡ

وە کاتێک دۆزەخ ھەڵگیرسێنرا. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 81

وَإِذَا ٱلۡجَنَّةُ أُزۡلِفَتۡ

وە کاتێک بەھەشت نزیک کرایەوە لەپارێزکاران وخواناسان. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 81

عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّآ أَحۡضَرَتۡ

کاتێک ئەمانە ڕوودەدەن ھەموو کەسێک دەزانێت بۆ ئەو ڕۆژە چی کردەوەیەکی پێشخستووە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 81

فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلۡخُنَّسِ

اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەو ئەستێرە نادیارانە پێش ھەڵھاتنیان لەشەودا. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 81

ٱلۡجَوَارِ ٱلۡكُنَّسِ

ئەو ئەستێرە گەڕۆکانەی لەخولگەی خۆیاندا وون دەبن لەکاتی ھەڵھاتنی بەرەبەیاندا وەک ئاسک دەچنە لانکەکانیان، واتە: ماڵەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 81

وَٱلَّيۡلِ إِذَا عَسۡعَسَ

وە سوێند دەخوات بەسەرەتای شەو کاتێک دێت، وە کۆتاییەکەی کاتێک پشت ھەڵدەکات. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 81

وَٱلصُّبۡحِ إِذَا تَنَفَّسَ

وە سوێند دەخوات بە بەرەبەیان کاتێک ڕووناکیەکەی دەردەکەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 81

إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ

بەڕاستی ئەو قورئانەی دابەزیووەتە سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- قسەی اللە -تەعاﻻ-یە فریشتەیەکی متمانەپێکراوی بەڕێز گەیاندوویەتی کە ئەویش جبریلە -علیه السلام-، اللە -تەعاﻻ- متمانەی پێ بەخشیووە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 81

ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٖ

خاوەن ھێز و پلەیەکی گەورەیە لای خاوەن عەرش -پاک وبێگەردی بۆ ئەو زاتە مەزنە-. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 81

مُّطَاعٖ ثَمَّ أَمِينٖ

بەگوێی دەکەن جێنشینانی ئاسمان، متمانە پێکراوە لەو وەحی ونیگایەی دەیگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 81

وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٖ

ھاوڕێکەتان موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- ژیر وڕاستگۆ وئاقڵه، وەك خۆتان ناسیووتانە، بێ گومان شێت نییە وەک ئێوە ھەڵیدەبەستن بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 81

وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ

ئەو ھاوەڵەی ئێوە جبریلی بینیووە لەسەر ئەو شێوەی دروستکراوە لەسەری لەئاسۆی ئاسمانی ڕووندا. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 81

وَمَا هُوَ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ بِضَنِينٖ

ئەو ھاوەڵەی ئێوە بێگومان ڕژد وچروک نییە بەرامبەرتان لەگەیاندنی ئەوەی فەرمانی پێکراوە پێتان، وە ھیچ پاداشتێک وەرناگرێت وەک ئەوەی کاھینەکان وەریدەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 81

وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَٰنٖ رَّجِيمٖ

وە ئەو قورئانە قسە وگوفتاری شەیتانی دەرکراو نییە لەبەزەیی ومیھرەبانی اللە -تەعاﻻ-. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 81

فَأَيۡنَ تَذۡهَبُونَ

چی ڕێگەیەکە گرتوتانە بەر بۆ نکۆڵی كردن لە قورئان لەوەی کە لەلایەن اللە -تەعالا-ەوه هاتووە، لە دوای ئەو بەڵگانەی باسكران؟! info
التفاسير:

external-link copy
27 : 81

إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ

قورئان جگە لەیادخەرەوە وئامۆژگاری نەبێت ھیچ شتێکی تر نییە بۆ جنۆکە ومرۆڤەکان. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 81

لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ

بۆ ئەو کەسانەی لەئێوە بیانەوێت بەڕێکی لەسەر ڕێگەی ڕاستی وهەق بڕۆن. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 81

وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئێوە ئارەزووی گرتنەبەری ڕێگای ڕاست ناکەن، مەگەر ئەوەی اللە -تەعاﻻ- بیەوێت، كە پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانە. info
التفاسير:
Die Nutzen der Versen in dieser Seite:
• حَشْر المرء مع من يماثله في الخير أو الشرّ.
کۆکردنەوە وحەشر کردنی خەڵکی لەگەڵ ئەو کەسەی وەک خۆیەتی لە چاکە وخراپەدا. info

• إذا كانت الموءُودة تُسأل فما بالك بالوائد؟ وهذا دليل على عظم الموقف.
زیندەبەچاڵکراوەکە ئاوا پرسیاری لێ بکرێت دەبێت زیندەبەچاڵکەرەکە حاڵی چۆن بێت؟ ئەوەش بەڵگەیە لەسەر گەورەیی دیمەن وجێگاکە. info

• مشيئة العبد تابعة لمشيئة الله.
ویستی بەندەکان شوێنکەوتەی ویستی اللە -تەعالا-یه. info