Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - Die kurdische Übersetzung von Al-Mukhtasar - Eine Kurzfassung der Bedeutungen des edlen Qurans

external-link copy
10 : 57

وَمَا لَكُمۡ أَلَّا تُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَا يَسۡتَوِي مِنكُم مَّنۡ أَنفَقَ مِن قَبۡلِ ٱلۡفَتۡحِ وَقَٰتَلَۚ أُوْلَٰٓئِكَ أَعۡظَمُ دَرَجَةٗ مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُواْ مِنۢ بَعۡدُ وَقَٰتَلُواْۚ وَكُلّٗا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

ئەوە چ شتێک ڕێگریتان لێ دەکات کە ماڵ و سامانتان نابەخشن لە ڕێگەی ئاینی پەروەردگار؟! مەگەر نازانن ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەمووی (اللە تعالی) خاوەنیەتی، بێگومان ئەوانەی کە پێش فەتح و ڕزگارکردنی مەککە دەیانبەخشی و دەجەنگین لە پێناو پەروەردگاریان، وە شەڕیان دەکرد دژی کافرەکان بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام، پاداشتیان وەکو ئەوانە نییە کە دوای ڕزگارکردنی مەککە بەخشینیان ھەیە و جەنگاون، بێگومان ئەوانەی پێشو پلە و پایە و پاداشتیان زۆر زیاترە لەوانەی کە دوای ڕزگارکردنی مەککە ماڵ و سامانیان بەخشیوە و جەنگاون، وە بۆ ھەر لایەکیان (اللە تعالی) بەڵێنی پاداشتی چاک و بەھەشتی بەرینی داوە، بێگومان پەروەردگار تەواو بە ئاگایە بە ھەموو کار و کردەوەکانتان و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە. info
التفاسير:
Die Nutzen der Versen in dieser Seite:
• المال مال الله، والإنسان مُسْتَخْلَف فيه.
ماڵ و سامان ھی پەروەردگارە، مرۆڤیش جێنشینە بەسەریەوە. info

• تفاوت درجات المؤمنين بحسب السبق إلى الإيمان وأعمال البر.
پلە و پایەی باوەڕداران جیاوازە بەپێی ئەوەی کە زووتر باوەڕی ھێناوە و کردەوەی باشی زیاتر کردبێت. info

• الإنفاق في سبيل الله سبب في بركة المال ونمائه.
بەخشین لەپێناو (اللە تعالی) دا ھۆکارە بۆ زیادی و بەرەکەتی سەروەت و سامان. info