Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - Die kurdische Übersetzung von Al-Mukhtasar - Eine Kurzfassung der Bedeutungen des edlen Qurans

السجدة

Die Ziele der Surah:
بيان حقيقة الخلق وأحوال الإنسان في الدنيا والآخرة.
ڕوونکردنەوەى حەقیقەتی خوڵقێنراوەکان و حاڵی مرۆڤ لە دونیا و قیامەتدا. info

external-link copy
1 : 32

الٓمٓ

پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 32

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئەم قورئانەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی لەلایەن پەروەردگاری جیھانیان (پەروەردگاری ئادەمیزاد و جنۆکەوە) وە دابەزیووە، کەھیچ گومان و دوودڵێەکی تێدا نییە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 32

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۚ بَلۡ هُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٖ مِّن قَبۡلِكَ لَعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ

بێگومان ئەو بێباوەڕانە دەڵێن: ئەم قورئانە موحەممەد خۆی ھەڵی بەستووە بۆ پەروەردگار و دەڵێت قورئان گوفتار و کەلامی اللە تەعالایە، لەوەڵامیاندا فەرموویەتی: ئەو شێوەیە نییە کە ئەوان دەیڵێن، بەڵکو قورئان ئەو ھەق و ڕاستییەیە کە ھیچ گومان و دوودڵی تێدا نییە، وە لە لایەن پەروەردگارتەوە دابەزیوە بۆ سەرت - ئەی موحەممەد- تاوەکو ئەو گەلەی پێ بترسێنیت کە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکی تریان لەپێغەمبەرانی پێشین بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا، بەڵکو ھیدایەتیان بدات بۆ لای ھەق و شوێنی بکەون و کاری پێ بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 32

ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا شَفِيعٍۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ

اللە (جل جلالە) ئەو زاتەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا بەدیھێناوە، وە ئەو دەیتوانی و دەسەڵاتی ئەوەی ھەبوو لەماوەی کەمتر لەچاو تروکانێکیش بەدیان بھینێت، پاش ئەوەی ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێنا بەرز بوویەوە سەر عەرش و قەراری گرت، بەرزی و بڵندیەک شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، - ئەی خەڵکینە- جگە اللە تەعالا ھیچ پشتگیر و پشتیوانێکتان نییە کارەکانتان بۆ ڕاپەڕێنێت، وە ھیچ شەفاعەتکار و تکاکارێکیشتان نییە لای پەروەردگارتان تکاتان بۆ بکات، دەی ئیتر بۆ بیرناکەنەوە، وە ئەو زاتە پیرۆزە بپەرستن کە ئێوەی بەدیھێناوە وە ھیچ کەسێکی تری لەگەڵدا نەپەرستن. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 32

يُدَبِّرُ ٱلۡأَمۡرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يَعۡرُجُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥٓ أَلۡفَ سَنَةٖ مِّمَّا تَعُدُّونَ

اللە تەعالا کاروباری سەرجەم مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان لە ئاسمانەکانەوە تا زەوی بەڕێوە دەبات، پاشان ھەموو ئەو کاروبارانە بەرز دەبێتەوە بۆ لای خۆی لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی ھێندەی ھەزار ساڵە لەو ساڵانەی ئێوە لە دونیادا دەیانژمێرن - ئەی خەڵکینە- . info
التفاسير:

external-link copy
6 : 32

ذَٰلِكَ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی بەڕێوە دەبات زانا و ئاگادارە بە ھەموو نھێنی و ئاشکراکان، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە زۆر بە ڕەحم و بەزەییە بەرامبەر بە بەندە باوەڕدارەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 32

ٱلَّذِيٓ أَحۡسَنَ كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥۖ وَبَدَأَ خَلۡقَ ٱلۡإِنسَٰنِ مِن طِينٖ

ئەو زاتەی ھەموو شتێکی بەڕێک و پێکی بەدیھێناوە، وە مرۆڤی لەسەرەتاوە لە قوڕ بەدیھێنا لەسەر شێوازێک پێشتر وێنە و ھاوشێوەی نەبووە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 32

ثُمَّ جَعَلَ نَسۡلَهُۥ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن مَّآءٖ مَّهِينٖ

پاشان نەوەکانی دوای خۆی لە پوختەیەک ئاوی بێ نرخ بەدیھێنا، کە بەشێوەی ئاوی پیاو (مەنی) دێتە دەرەوە و لە مناڵدانی ئافرەتدا جێگیر دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 32

ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ

پاشان بەدیھێنانی مرۆڤی ڕێک و پێک کرد (تەواوی قۆناغەکانی لەناو سکی دایکیدا بەجوانترین شێوە تەواو کرد) دوای ئەوە لە ڕۆحێک کە خۆی دروستی کردووە فەرمانی کرد بەو فریشتەی ڕایسپاردووە فوو بکات بەبەریدا، - ئەی خەڵکینە- اللە تەعالا گوێی پێداون تاوەکو پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون تاوەکو بیری پێ بکەنەوە، بەڵام کەسانێکی کەم شوکر و سوپاسی ئەم نیعمەت و بەخششانە دەکەن کە اللە تەعالا پێی بەخشیوون. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 32

وَقَالُوٓاْ أَءِذَا ضَلَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ أَءِنَّا لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدِۭۚ بَلۡ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمۡ كَٰفِرُونَ

ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان نییە بە زیندووبونەوە وتیان: کاتێک مردین و ئێسک و پروسکمان لە زەویدا ون بوو، وە لاشە و جەستەمان بوویەوە بە گڵ، ئایا جارێکی تر سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟! ئەمە بەعەقڵمان ناچێت، وانییە بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان باوەڕیان بە زیندووبونەوە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا نییه. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 32

۞ قُلۡ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلۡمَوۡتِ ٱلَّذِي وُكِّلَ بِكُمۡ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ تُرۡجَعُونَ

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە: فریشتەی گیان کێشان، کە گیانی کێشانی ئێوەی پێ سپێرراوە دەتانمرێنێت، پاشان ھەر تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە. info
التفاسير:
Die Nutzen der Versen in dieser Seite:
• الحكمة من بعثة الرسل أن يهدوا أقوامهم إلى الصراط المستقيم.
حیکمەت و دانایی لە ناردنی پێغەمبەران بۆ ئەوەیە کە ڕێنومایی گەلەکانیان بکەن بۆ سەر ڕێگای ڕاست. info

• ثبوت صفة الاستواء لله من غير تشبيه ولا تمثيل.
جێگیر کردنی سیفەتی (ئیستواء) بۆ اللە تەعالا بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا. info

• استبعاد المشركين للبعث مع وضوح الأدلة عليه.
بتپەرست و موشریکەکان زیندووبونەوە بەدوور دەزانن لەگەڵ ئەوەی بەڵگە و نیشانەکانیش ڕوون و ئاشکران. info