Übersetzung der Bedeutungen von dem heiligen Quran - Die kurdische Übersetzung - Muhammad Saleh Bamuki.

Nummer der Seite:close

external-link copy
31 : 33

۞ وَمَن يَقۡنُتۡ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا نُّؤۡتِهَآ أَجۡرَهَا مَرَّتَيۡنِ وَأَعۡتَدۡنَا لَهَا رِزۡقٗا كَرِيمٗا

(ئەی خێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ) ھەر کام لەئێوە لەسەر گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بەردەوام بێت وە کردەوەی چاکیش بکات دووجار پاداشتی پێ دەدەین وە ڕۆزییەکی چاك و خۆشمان بۆ ئامادە کردووە (لەبەھەشت دا)
info
التفاسير:

external-link copy
32 : 33

يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ لَسۡتُنَّ كَأَحَدٖ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِنِ ٱتَّقَيۡتُنَّۚ فَلَا تَخۡضَعۡنَ بِٱلۡقَوۡلِ فَيَطۡمَعَ ٱلَّذِي فِي قَلۡبِهِۦ مَرَضٞ وَقُلۡنَ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا

ئەی ژنانی پێغەمبەر ﷺ ئێوە وەك ھیچ یەك لەئافرەتانی دیکە نین ئەگەر خۆتان بپارێزن و لەخوا بترسن کەواتە بەخەمزەو نازەوە قسە مەکەن (وەك ئافەرەتانی ڕەوشت نزم) نەوەکو ئەوەی کەدڵی نەخۆشە (دەرون نزمە) نیازی خراپ بکات (کەواتە) قسەی چاك و بەجێ بکەن
info
التفاسير:

external-link copy
33 : 33

وَقَرۡنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ وَأَقِمۡنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذۡهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجۡسَ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِ وَيُطَهِّرَكُمۡ تَطۡهِيرٗا

وە لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە وە زینەت و جوانی خۆتان دەرمەخەن (لەناو خەڵکی نامەحرەمدا) وەکو خۆ دەرخستنی ئافرەتانی سەردەمی نەفامی یەکەم (پێش ئیسلام) نوێژ بکەن و زەکات بدەن وە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکەن بەڕاستی خوا دەیەوێت ئەی ئال و بەیتی (پێغەمبەر ﷺ) ھەر جۆرە پیسی و گوناھێك لەئێوە دووربخاتەوە و پاك و خاوێنتان بکاتەوە بەتەواوی
info
التفاسير:

external-link copy
34 : 33

وَٱذۡكُرۡنَ مَا يُتۡلَىٰ فِي بُيُوتِكُنَّ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱلۡحِكۡمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا

وە بیربکەنەوە لەوەی دەخوێنرێت لەماڵەکانتاندا لەئایەتەکانی خواو دانایی (فەرمودەکانی پێغەمبەر ﷺ) بەڕاستی خوا ووردبینی ئاگادارە
info
التفاسير:

external-link copy
35 : 33

إِنَّ ٱلۡمُسۡلِمِينَ وَٱلۡمُسۡلِمَٰتِ وَٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلۡخَٰشِعِينَ وَٱلۡخَٰشِعَٰتِ وَٱلۡمُتَصَدِّقِينَ وَٱلۡمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلۡحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمۡ وَٱلۡحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمٗا

بەڕاستی پیاوە موسڵمانەکان وئافرەتە موسڵمانەکان وە پیاوە باوەڕدارەکان و ئافرەتە باوەردارەکان و پیاوانی ھەمیشە گوێڕایەڵ و ئافرەتانی ھەمیشە گوێرایەڵ و پیاوە ڕاستگۆکان و ئافرەتە ڕاستگۆکان و پیاوان و ئافرەتانی خۆگر و بەئارام وە پیاوانی لەخوا ترس و ژنانی لەخوا ترس و پیاوان و ئافرەتانی بەخشندە و پیاوان و ئافرەتانی ڕۆژوەوان، پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاك، پیاوانێ کە زۆر یادی خوا دەکەن و ئافرەتانێ کە زۆر یادی خوا دەکەن خوا ئامادەی کردووە بۆ ھەموویان لێخۆشبوون و پاداشتی گەورە
info
التفاسير: