Prijevod značenja časnog Kur'ana - Prijevod na kurdski jezik: Salahudin.

Broj stranice:close

external-link copy
27 : 38

وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا بَٰطِلٗاۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنَ ٱلنَّارِ

[ وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلًا ] وه‌ ئێمه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌ به‌بێهوده‌و بێ حیكمه‌ت دروستمان نه‌كردوون [ ذَلِكَ ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئه‌مه‌ گومانی كافرانه‌ كه‌ وائه‌زانن هه‌روا به‌بێ حیكمه‌ت دروستكراوه‌ [ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِ (٢٧) ] وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كافرانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 38

أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلۡمُفۡسِدِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلۡمُتَّقِينَ كَٱلۡفُجَّارِ

{چاكه‌كاران و خراپه‌كاران یه‌كسان نین} [ أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ ] یاخود ئایا ئێمه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌یان دائه‌نێین كه‌ ئاشووب ئه‌گێڕن له‌سه‌ر زه‌ویدا [ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ (٢٨) ] یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌كو خراپه‌كارانیان دائه‌نێین، نه‌خێر ئه‌مه‌ شتێكی نا دادپه‌روه‌ریه‌و له‌ خوای گه‌وره‌ ناوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵكو رۆژى قیامه‌ت هه‌یه‌و له‌وێ هه‌موو كه‌س پاداشت یان سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ وه‌رده‌گرێت. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 38

كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ مُبَٰرَكٞ لِّيَدَّبَّرُوٓاْ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ

[ كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزو پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ كتابێكه‌ بۆ تۆمان دابه‌زاندووه‌ [ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئایه‌ته‌كانی تێبگه‌ن و تێبفكرن و بیربكه‌نه‌وه‌ [ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ (٢٩) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیرین تا یادبكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 38

وَوَهَبۡنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيۡمَٰنَۚ نِعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ

{سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و ئه‌سپه‌كانى} [ وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ ] وه‌ ئێمه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رمان به‌ داود پێغه‌مبه‌ر به‌خشی (عَلَيْهِمَا الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) [ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ (٣٠) ] كه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - باشترین به‌نده‌ بووه‌، وه‌ زۆر بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 38

إِذۡ عُرِضَ عَلَيۡهِ بِٱلۡعَشِيِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلۡجِيَادُ

[ إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ (٣١) ] كاتێك كه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌سپی یه‌كجار زۆری هه‌بوو كه‌ باڵیان هه‌بووه‌، (صافینات) واته‌: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سێ پێ ڕائه‌وه‌ستن وه‌ پێیه‌كیان به‌رز كردۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌سپه‌كانی وا بوونه‌، (جیاد)یش واته‌: ئه‌سپه‌كانی زۆر خێرا بوون له‌ پێشیه‌وه‌ ئه‌ڕۆیشتن بۆ جیهاد كردن وه‌كو مانۆڕی سه‌ربازی. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 38

فَقَالَ إِنِّيٓ أَحۡبَبۡتُ حُبَّ ٱلۡخَيۡرِ عَن ذِكۡرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتۡ بِٱلۡحِجَابِ

[ فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْرِ عَنْ ذِكْرِ رَبِّي ] ئه‌م ئه‌سپانه‌ كه‌ له‌ پێشێوه‌ ئه‌ڕۆیشتن زۆر خۆشى ده‌ویستن، وتی: سه‌رقاڵیان كردم له‌ زیكری خوا، وتراوه‌: له‌ نوێژی عه‌صر [ حَتَّى تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ (٣٢) ] تا خۆره‌كه‌ ئاوابوو خۆر دیار نه‌ما، یاخود تا ئه‌سپه‌كان دیار نه‌مان و دووركه‌وتنه‌وه‌ هه‌ر ئه‌م ته‌ماشای ده‌كردن. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 38

رُدُّوهَا عَلَيَّۖ فَطَفِقَ مَسۡحَۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلۡأَعۡنَاقِ

[ رُدُّوهَا عَلَيَّ ] وتی: ئه‌سپه‌كانم بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌ [ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ (٣٣) ] وتراوه‌: به‌ شمشێر ئه‌یدا له‌ قاچ و گه‌رده‌نیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌سپانه‌ سه‌رقاڵی كرد له‌ زیكری خوای گه‌وره‌و له‌ نوێژ كردن، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ش ته‌واو نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌كان تاوانیان نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ سته‌مه‌و سته‌میش له‌ پێغه‌مبه‌ران ناوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵكو (مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ) له‌ خۆشه‌ویستیان ده‌ستی ئه‌هێنا به‌ قاچ و مل و سه‌ریاندا نه‌ك بیانكوژێت و سزایان بدات ئه‌وان چ تاوانێكیان هه‌بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 38

وَلَقَدۡ فَتَنَّا سُلَيۡمَٰنَ وَأَلۡقَيۡنَا عَلَىٰ كُرۡسِيِّهِۦ جَسَدٗا ثُمَّ أَنَابَ

{تاقیكردنه‌وه‌ى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَانَ ] وه‌ به‌ دڵنیایى ئێمه‌ سوله‌یمانمان - صلی الله علیه وسلم - تاقیكرده‌وه‌ [ وَأَلْقَيْنَا عَلَى كُرْسِيِّهِ جَسَدًا ] وه‌ لاشه‌یه‌كمان فڕێ دایه‌ سه‌ر كورسیه‌كه‌ی پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه‌ی كرد، لێره‌ش دیسان (ئیسرائیلیات) هه‌یه‌ كه‌ دوورو درێژه‌ نامانه‌وێ باسی بكه‌ین، به‌ڵام گوایه‌ شه‌یتانێك هه‌بووه‌ هاتووه‌و مستیله‌كه‌ی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - بردووه‌و خۆى كردۆته‌ سه‌ر شێوه‌ى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - چۆته‌ جێی ئه‌و له‌كاتى سوڕى مانگانه‌یشدا چۆته‌ لاى خێزانه‌كانى، ئه‌وانه‌ هه‌مووی (ئیسرائیلیات)ه‌و ئه‌سڵی نیه‌و شه‌یتان له‌ خه‌ویشدا ناتوانێت خۆی بخاته‌ سه‌ر شێوه‌ى پێغه‌مبه‌ران چ جاى له‌ حه‌قیقه‌ت و ژیاندا، وه‌ ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا پێغه‌مبه‌رایه‌تى و وه‌حى و په‌یام و دین هیچ مانایه‌كى نامێنێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه‌ صه‌حیحه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وتی: ئه‌مشه‌و ئه‌بێ بچمه‌ لای نه‌وه‌د خێزان هه‌ر یه‌كێكیان منداڵێك بێنێت و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا جیهاد بكات، نه‌یووت: (إن شاء الله)، له‌ هه‌ر نه‌وه‌دیاندا یه‌ك ئافره‌تێكیان منداڵی بوو كه‌ نیو منداڵی بوو ئه‌وه‌ جه‌سه‌ده‌كه‌یه‌ (جَسَدًا) ئه‌و نیو منداڵه‌یه‌ [ ثُمَّ أَنَابَ (٣٤) ] پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه‌ی كرد له‌و شته‌. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 38

قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ

[ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَا يَنْبَغِي لِأَحَدٍ مِنْ بَعْدِي ] وتی: ئه‌ی خوای گه‌وره‌ لێم خۆشبه‌ وه‌ موڵكێكم پێ ببه‌خشه‌ كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ من و له‌ دوای من بۆ هیچ كه‌سێك نه‌بێت، ئه‌وه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ جنی و شه‌یتانه‌كانی موسه‌خه‌رو ژێربار كردبوو له‌ ژێر ده‌ستیدا بوون، (ئه‌بو ده‌رداء) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژى ده‌كرد بیستمان سێ جار فه‌رمووى: په‌نا ده‌گرم به‌ خوا لێت، پاشان فه‌رمووى: نه‌فره‌تى خوات لێبێت، وه‌ ده‌ستى درێژ كرد وه‌كو ئه‌وه‌ى شتێك بگرێت، كه‌ نوێژه‌كه‌ى ته‌واو كرد وتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - شتێكمان لێت بیست كه‌ پێشتر نه‌مانبیستبوو، وه‌ ده‌ستت درێژ كرد، فه‌رمووى: ئیبلیسى دوژمنى خوا پشكۆیه‌ك ئاگرى هێنا به‌ره‌و رووم، منیش سێ جار وتم: په‌نا ده‌گرم به‌ خواى گه‌وره‌ لێت، پاشان سێ جار وتم: نه‌فره‌تى خواى گه‌وره‌ت لێبێت، هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، پاشان ویستم بیخنكێنم تا هه‌ستم به‌ ته‌ڕى لیكى ده‌مى كرد له‌سه‌ر ده‌ستم، وه‌ سوێند به‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دوعاكه‌ى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - برام نه‌بوایه‌ ده‌بوایه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌كانى مزگه‌وته‌وه‌ بمبه‌ستایه‌ته‌وه‌و منداڵى مه‌دینه‌ یاریان پێ بكردایه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ (٣٥) ] هه‌ر تۆ خوایه‌كی كه‌ ئه‌به‌خشیت و زۆر به‌خشه‌ری. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 38

فَسَخَّرۡنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦ رُخَآءً حَيۡثُ أَصَابَ

{با و شه‌یتانه‌كان بۆ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ژێربار كرابوون!} [ فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْرِي بِأَمْرِهِ ] وه‌ (با)یشمان بۆ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ژێربار كردبوو به‌ فه‌رمانی ئه‌و با ئه‌ڕۆیشت [ رُخَاءً حَيْثُ أَصَابَ (٣٦) ] ئه‌و بایه‌ بایه‌كی نه‌رم بوو وه‌كو گه‌رده‌لول نه‌بوو وه‌ زۆر خێراش بووه‌ وه‌ بۆ هه‌ر شوێنێك كه‌ بیوستایه‌ ئه‌ینارد، له‌ رۆژێكدا ماوه‌ى دوو مانگ رێى ده‌بڕى. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 38

وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٖ وَغَوَّاصٖ

[ وَالشَّيَاطِينَ كُلَّ بَنَّاءٍ وَغَوَّاصٍ (٣٧) ] وه‌ شه‌یتانه‌كانیش له‌ ژێر ده‌ستیدا بوون و به‌ فه‌رمانی ئه‌و ئیشیان ئه‌كرد هه‌یان بووه‌ خانوو و بیناو میحراب و قاپ و مه‌نجه‌ڵى گه‌وره‌و ئه‌و شتانه‌ی دروست ئه‌كرد كه‌ له‌ تواناى مرۆڤدا نه‌بووه‌، وه‌ هه‌شیان بووه‌ ده‌ریاوان بووه‌ ئه‌چوونه‌ ناو ده‌ریاوه‌ خشڵ و زێڕو زیو و ئه‌و شتانه‌ی له‌ ده‌ریا بووه‌ ده‌ریان كردووه‌و بۆ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - هێناوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 38

وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ

[ وَآخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي الْأَصْفَادِ (٣٨) ] وه‌ هه‌ندێكیش له‌ شه‌یتان و جنیه‌كان كۆت و زنجیر كرابوون ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ قسه‌یان نه‌كردایه‌و كاریان نه‌كردایا، یان ئیشه‌كانیان به‌ جوانی جێبه‌جێ نه‌كردایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 38

هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمۡنُنۡ أَوۡ أَمۡسِكۡ بِغَيۡرِ حِسَابٖ

[ هَذَا عَطَاؤُنَا فَامْنُنْ ] ئه‌مه‌ به‌خشینی ئێمه‌یه‌ تۆیش به‌ كێی ئه‌به‌خشی بیبه‌خشه‌ [ أَوْ أَمْسِكْ ] یان به‌ كێی نابه‌خشی مه‌یبه‌خشه‌ خۆت سه‌رپشكى [ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٣٩) ] به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ت له‌سه‌ر نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 38

وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ

[ وَإِنَّ لَهُ عِنْدَنَا لَزُلْفَى وَحُسْنَ مَآبٍ (٤٠) ] وه‌ ئه‌میش له‌ ئێمه‌ نزیكه‌ وه‌ ڕێزی لێ ئه‌گرین وه‌ باشترین گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌یه‌ كه‌ پله‌ به‌رزه‌كانى به‌هه‌شته‌. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 38

وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَآ أَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بِنُصۡبٖ وَعَذَابٍ

{نه‌خۆشكه‌وتنى ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ تۆ یادی ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ كاتێك بانگی له‌ په‌روه‌ردگارى كردو لێی پاڕایه‌وه‌ [ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ (٤١) ] وتى: من شه‌یتان تووشی ماندووێتی و سزای كردووم به‌هۆی نه‌خۆشی و ئه‌و شتانه‌وه‌، كه‌ گه‌ڕاندیه‌وه‌ بۆ شه‌یتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان هۆكار بووه‌، ئه‌ووترێ: شه‌یتان وای لێ كردووه‌ به‌خۆی سه‌رسام بێت خوای گه‌وره‌ نه‌خۆشی خستووه‌، لێره‌ش دیسان له‌م چیرۆكه‌ش (ئیسرائیلیات) هه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ هه‌موو له‌شی بۆته‌ برین ته‌نها دڵى نه‌بێت و بێزیان لێ كردۆته‌وه‌و كه‌سوكاری فڕێیان داوه‌ته‌ سه‌ر زبڵدان ئه‌مانه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ هیچى ڕاست نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 38

ٱرۡكُضۡ بِرِجۡلِكَۖ هَٰذَا مُغۡتَسَلُۢ بَارِدٞ وَشَرَابٞ

{خواى گه‌وره‌ شیفاى ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌دات} [ ارْكُضْ بِرِجْلِكَ هَذَا مُغْتَسَلٌ بَارِدٌ وَشَرَابٌ (٤٢) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: به‌ پێیه‌كانت ڕابكه‌و بیده‌ به‌ زه‌ویدا ئه‌میش واى كردو ئاوێكى بۆ هه‌ڵقوڵاندو فه‌رمووى: به‌ناو ئه‌م ئاوه‌دا بڕۆ و خۆتى پێ بشۆره‌ ئه‌مه‌ ئاوێكی ساردو سازگاره‌ وه‌ خواردنه‌وه‌یشه‌و دواتر لێشی بخۆره‌وه‌ به‌وه‌ چاك ئه‌بیته‌وه‌ یه‌كسه‌ر چاك بووه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ كه‌ هه‌ژده‌ ساڵ نه‌خۆش بووه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ( كه‌ خۆى شوشت خۆى رووت كرده‌وه‌ خواى گه‌وره‌ كولله‌ى له‌ ئاڵتوون بۆ باراند ئه‌یوبیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌یكرده‌ ناو پۆشاكه‌كه‌یه‌وه‌، وه‌ كێڵگه‌یه‌كى گه‌نم و كێڵگه‌یه‌كى جۆى هه‌بووه‌، خواى گه‌وره‌ دوو هه‌ورى ناردووه‌ یه‌كێكیان ئاڵتوونى باراندۆته‌ سه‌ر گه‌نمه‌كه‌ تا له‌ زۆریدا لێى رۆیشتووه‌ وه‌كو باران، وه‌ ئه‌وه‌ى تر زیوى باراندۆته‌ سه‌ر جۆیه‌كه‌ تا له‌ زۆریدا لێى رۆیشتووه‌ وه‌كو باران). info
التفاسير: