Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana

Broj stranice:close

external-link copy
91 : 6

وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓ إِذۡ قَالُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٖ مِّن شَيۡءٖۗ قُلۡ مَنۡ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِي جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورٗا وَهُدٗى لِّلنَّاسِۖ تَجۡعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبۡدُونَهَا وَتُخۡفُونَ كَثِيرٗاۖ وَعُلِّمۡتُم مَّا لَمۡ تَعۡلَمُوٓاْ أَنتُمۡ وَلَآ ءَابَآؤُكُمۡۖ قُلِ ٱللَّهُۖ ثُمَّ ذَرۡهُمۡ فِي خَوۡضِهِمۡ يَلۡعَبُونَ

بتپەرست و موشریکەکان وەک پێویست ڕێزیان لەخوا نەگرت و نەیانناسی کاتێک بە پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) وتیان: خوای گەورە ھیچ وەحی و نیگایەکی نەکردووە بۆ ھیچ مرۆڤێک، ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: ئەی کێ تەوراتی ناردە خوارەوە بۆ موسا کە بووە ھۆی نوور و ڕوناکی و ڕێنموێنی بۆ گەلەکەی؟ جولەکەکان دەیخەنە ناو دەفتەرەوە و ھەڵی دەگرن ئەوەی تەبا بێت لەگەڵ ھەوا و ئارەزوویاندا ئاشکرای دەکەن و ئەوەشی پێچەوانەی ئارەزوویان بێت دەیشارنەوە و بەکەسی ناڵێن، وەک ئەو سیفەتانەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە لە تەوراتدا باسکراوە، وە ئەی عەرەب ئەوەی لەم قورئانەشەوە ئێوە فێری بوون لەو ھەواڵانەی کە تێدا ھاتووە کە نەخۆتان و نە باوباپیرانیشتان نەتاندەزانی، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، پاشان وازیان لێ بھێنە با بەگومڕایی و سەرگەردانی خۆیانەوە بتلێنەوە و گاڵتە بكەن تا ئەو كاتەی یەقینیان بۆ دێت. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 6

وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ مُبَارَكٞ مُّصَدِّقُ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَاۚ وَٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۖ وَهُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ

ئەی پێغەمبەر ئەم قورئانەیش پەرتووکێکە بۆمان دابەزاندویت، پەرتوکێکی پیرۆز و تەواوی پەرتووک و نامە ئاسمانییەکانی تر پێش خۆی بەڕاست دادەنێت، ئەم قورئانەمان دابەزاند بۆت تاوەکو خەڵکی مەککە و تەواوی خەڵکانی تریشی لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا پێ بترسێنت و ڕێنموێنی بکرێن پێی، ئەوانەیشی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی ھەیە باوەڕیان بەم قورئانە ھەیە و کاریشی پێدەکەن، وە پارێزگاری دەکەن لە نوێژەکانیان بەتەواوی پایە و فەرز و سوننەتەکانیەوە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەو شێوەیەی شەریعەتی ئیسلام باسی کردووە جێبەجێی دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 6

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمۡ يُوحَ إِلَيۡهِ شَيۡءٞ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثۡلَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُۗ وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِي غَمَرَٰتِ ٱلۡمَوۡتِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ بَاسِطُوٓاْ أَيۡدِيهِمۡ أَخۡرِجُوٓاْ أَنفُسَكُمُۖ ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ عَذَابَ ٱلۡهُونِ بِمَا كُنتُمۡ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ وَكُنتُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِهِۦ تَسۡتَكۡبِرُونَ

کێ لەو کەسە ستەمکارتە کە درۆ بەدەم خوای گەورەوە ھەڵدەبەستێت، بەوەی بڵێ: خوای گەورە ھیچی بۆ سەر مرۆڤەکان دانەبەزاندووە، یان بڵێ: خوای گەورە وەحی بۆ من ناردووە، واللەی خوا ھیچ وەحیەکی بۆ نەناردووە، یان بڵێ: منیش دەتوانم وەک قورئانەکەی اللە دابەزێنم، جا ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەو ستەمکارانەت لەکاتی سەرەمەرگدا بینی، وە فریشتەکانیش دەستیان بۆ درێژ دەکەن بۆ لێدان وسزادانیان، ئەو کاتە بەرقێکەوە پێیان دەڵێن: دە گیانی خۆتان لەجەستەتان دەربھێنن، وە ئێمە دەری دەھێنن ودەیکێشین، وە پێیشان دەڵێن: وا ئەمڕۆش بەوپەڕی سەرشۆڕی وڕیسواییەوە سزا دەدرێن بەھۆی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە بەدەم خواتانەوە دەتانکردن، بەوەی بانگەشەی پێغەمبەرێتی وھاتنی وەحی وھاوشێوەی ئەوەی خوا نادرویەتی بۆ پێغەمبەرەکانی ئەو بانگەشەیەتان دەکرد، وە بەھۆی ئەوەش کە خۆتان بەگەورەتر لەوە دەزانی کە باوەڕ بەئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەن، جا ئەگەر ئەوە ببینیت ئەی پێغەمبەر ئەوا بەڕاستی کارێکی نەشیاویان لێ دەبینیت. info
التفاسير:

external-link copy
94 : 6

وَلَقَدۡ جِئۡتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَتَرَكۡتُم مَّا خَوَّلۡنَٰكُمۡ وَرَآءَ ظُهُورِكُمۡۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمۡ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ أَنَّهُمۡ فِيكُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيۡنَكُمۡ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ

وە لەڕۆژی دواییدا پێیان دەوترێت: ئەوا ئەمڕۆ بەتاک وتەنھا گەڕانەوە لامان، نەماڵ وسەروەت وسامان، ونە پلە وپایە وکورسی ودەسەڵات لەگەڵتان نەھاتن، گەڕانەوە لامان ھەروەک ئەو رۆژەی کەدروستمانکردن بەڕووت وقوتی وخەتەنە نەکراوی، بێ ماڵ وسەروەت وسامان، وە ئەوەشی کە پێمان دابوون لە ماڵ وسامانی دونیا ھەموویتان بەناچاری بەجێھێشت، وە ئەمرۆ ئەو بتانەی کە کردبووتانن بە بەنێوەندگیر وتکاکار ھیچیان نابینین لەگەڵتان بن! ئەو بتانەی کە کردبووتانن بەھاوەڵ وھاوبەشی خوا لەپەرستن وعیبادەتدا، بێگومان ھەموو پەیوەندیەک بچڕا لەنێوانتاندا، وە ئەو شتانەیش کە بەخەیاڵ کردبووتانن بەتکاکاری خۆتان وھاوبەشی خوا ھەموو تیاچوون و نەمان. info
التفاسير:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• إنزال الكتب على الأنبياء هو سُنَّة الله في المرسلين، والنبي عليه الصلاة والسلام واحد منهم.
دابەزینی کتێب وپەرتووک بۆسەر پێغەمبەران سونەتێکی خوایە لەناردنی پێغەمبەرەکانیدا، پێغەمبەری خوایش موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یەکێکە لەو پێغەمبەرانە. info

• أعظم الناس كذبًا وفرية هو الذي يكذب على الله تعالى، فينسب أو ينفي ويثبت في حق الله تعالى أمرًا ليس عليه دليل صحيح.
گەورەترین درۆزنەکانی ناو خەڵک ئەوانەن کە درۆ ودەلەسە بەدەم خوای گەورەوە دەکەن، شتانێک دەدەنە پاڵ خوا، یان شتانێک نەفی دەکەن لەحەقی خوادا کەھیچ بەڵگەیەکی ڕاست ودروستیان نیە. info

• كل أحد يبعث يوم القيامة فردًا متجردًا عن المناصب والألقاب، فقيرًا، ويحاسب وحده.
ھەموو کەسێک لەڕۆژی دواییدا بەتەنھا ودوور لەھەموو ھاوڕێ وھاودەم وپلەو پایەیەک زیندوو دەکرێتەوە، ھەژار وپێویست بە ڕەحم ومیھرەبانی خوا، وە بەتەنھایش خوای گەورە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکات. info