Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana

مریم

Intencije ove sure:
إبطال عقيدة نسبة الولد لله من المشركين والنصارى، وبيان سعة رحمة الله بعباده.
پوچەڵکردنەوەى ئەو بیروباوەڕەی دەڵێت خواى گەورە کوڕ و منداڵی هەیە کە ئەمە باوەڕی گاوڕ و موشریکەکانە و ڕوونکردنەوەى فراوانى ڕەحمەتی خواى گەورە بە بەندەکانى. info

external-link copy
1 : 19

كٓهيعٓصٓ

پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 19

ذِكۡرُ رَحۡمَتِ رَبِّكَ عَبۡدَهُۥ زَكَرِيَّآ

ئەمەی (لەم سورەتەدا بۆت باس دەکەین) باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە بۆ بەندەکەی خۆی، زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت) بۆتی دەگێڕینەوە تاوەکو پەند و ئامۆژگاری لێوەر بگریت. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 19

إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيّٗا

کاتێک زەکەریا پاڕایەوە لە خوای گەورە بەپاڕانەوەیەکی لەسەرخۆ و نھێنی، بۆ ئەوەی نزیکتر بێت لەوەرگرتن و قبوڵ بوونی لای خوا. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 19

قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا

پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان خۆت چاک دەزانیت ئێسکەکانم لاواز بووە، وە مووە سپیەکانی سەریشم زۆر بوون و پیر بووم، وە ھیچ نائومێدیش نیم لە گیرا نەبوونی نزا و پاڕانەوەکانم کە لێت دەپارێمەوە، بەڵکو ھەرکاتێک داوام لێت کردبێت وەڵامت داومەتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 19

وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا

وە من دەترسم لە پاش مردنم خزم و کەسە نزیکەکانم بە ھۆی سەرقاڵیان بە دونیاوە بە پێی پێویست ھەڵنەسن بەبەرپاکردنی ئاینەکەت، وە ژنەکەیشم نەزۆکە و مناڵی نابێت، ئەی پەروەردگارم لەلایەن خۆتەوە مناڵێکم پێ ببەخشە تاوەکو ببێتە جێگرەوەی خۆم لەپاش مردنم. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 19

يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَۖ وَٱجۡعَلۡهُ رَبِّ رَضِيّٗا

تاوەکو ببێت بەمیراتگری پێغەمبەرایەتی من و میراتگری ئالی یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) وە وای لێ بکە ئەی پەروەردگارم کە خۆت و بەندە چاکەکانت لە دین و ڕەوشت و زانستی ڕازی بن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 19

يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا

خوای گەورە نزاکەی زەکەریای گیرا کرد، وە بانگی کرد: ئەی زەکەریا، ئێمە موژدەیەکی دڵخۆشکەرت دەدەینێ، وە بێگومان نزاکەمان گیرا کردیت، وە کوڕێکت پێ دەبەخشین ناوی (یەحیا) یە، پێشتر ھیچ کەسێکی ترمان بەم ناوەوە ناو نەناوە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 19

قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡكِبَرِ عِتِيّٗا

زەکەریا سەری سوڕما لە گەورەیی دەسەڵاتی خوا و وتی: ئەی پەروەردگارم چۆن من منداڵم دەبێت، لە کاتێکدا ژنەکەم نەزۆکە و مناڵی نابێت، خۆیشم پیر بووم و گەیشتومەتە کۆتایی تەمەنم و ئێسکەکانم لاواز و سست بوون ؟! info
التفاسير:

external-link copy
9 : 19

قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـٔٗا

فریشتەیەک ھاتە لای و پێی وت : ئەوەی کە دەڵێیت ڕاستەو وایە، ژنەکەت نەزۆکە و مناڵی نابێت، وە خۆیشت پیر بوویت و گەیشتوویتە کۆتایی تەمەنت و ئێسکەکانت سست و لاواز بوون، بەڵام پەروەردگارت دەفەرموێت: بەدیھێنانی (یەحیا) و بوونی لە ژنێکی نەزۆک و پیاوێکی پیر، تەمەنی گەیشتبێتە کۆتاییەکانی بۆ خوای گەورە ھەر زۆر ئاسانە، - ئەی زەکەریا- من پێشتر تۆم بەدیھێناوە لە نەبوونەوە، پێشتر شتێک نەبویت باس بکرێیت و ناوت بھێنرێت، چونکە بوونت نەبووە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 19

قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٖ سَوِيّٗا

ئەمجا زەکەریا وتی: ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بدەرێ بۆ دڵنیا بوون لەوەی بەڵگە بێت لەسەر ھاتنەدی ئەو موژدەیەی فریشتەکە پێیدام، خوای گەورە پێی فەرموو: نیشانەی ھاتنەدی موژدەکەت ئەوەیە ناتوانیت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکەیت لەکاتێکدا تۆ ساغ و سەلیمیت و نەخۆش نیت، وە بە بێ بوونی ھیچ ھۆیەک وات لێدێت. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 19

فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنَ ٱلۡمِحۡرَابِ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡهِمۡ أَن سَبِّحُواْ بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا

زەکەریا لە شوێنی نوێژەکەی چووە دەرەوە بۆ لای گەل و خزم و کەسوکارەکەی، بەئاماژەکردن و بە بێ قسەکردن تێی گەیاندن: لەسەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەیەوە پاکو بێگەردی خوای گەورە دووپات بکەنەوە زۆر (سبحان اللە) بکەن. info
التفاسير:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• الضعف والعجز من أحب وسائل التوسل إلى الله؛ لأنه يدل على التَّبَرُّؤِ من الحول والقوة، وتعلق القلب بحول الله وقوته.
لاوازی و بێدەسەڵاتی خۆشەویسترین ھۆکارن لای خوای گەورە کە مرۆڤی باوەڕدار لە نزاکانیدا تەوەسولیان پێ بکات و خۆی پێ لە خوای گەورە نزیک بکاتەوە، چونکە نیشانەی دەرخستنی بێ ھێزی و بێ دەسەڵاتی ئەو کەسەیە، وە پەیوەستکردنی دڵەکانە بەیارمەتی و پشتیوانی و دەسەڵاتی خواوە. info

• يستحب للمرء أن يذكر في دعائه نعم الله تعالى عليه، وما يليق بالخضوع.
سوننەتە و واباشە مرۆڤ لەکاتی نزاکانیدا باسی ئەو نیعمەت و بەخششانە بکات کە خوای گەورە پێی بەخشیوە، وە ھەرشتێکی تریش کە گەردنکەچی و زەلیلی لەبەردەم خوای گەورەدا بگەیەنێت. info

• الحرص على مصلحة الدين وتقديمها على بقية المصالح.
سووربوون لەسەر پێشخستنی بەرژەوەندیەکانی بیروباوەڕ و ئاینەکەت بەسەر تەواوی بەرژەوەندیەکانی تردا. info

• تستحب الأسماء ذات المعاني الطيبة.
سوننەت وایە و واباشە کە مرۆڤ ناوێکی خۆش و مانادار لە مناڵەکانی بنێت. info