আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
90 : 23

بَلۡ أَتَيۡنَٰهُم بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ

[ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِالْحَقِّ ] به‌ڵكو ئێمه‌ (لا إله إلا الله) و حه‌قمان بۆ هێناون [ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (٩٠) ] به‌ڵام ئه‌وان به‌ دڵنیایى درۆ ئه‌كه‌ن و درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌ شه‌ریكى بۆ داده‌نێن. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 23

مَا ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ مِن وَلَدٖ وَمَا كَانَ مَعَهُۥ مِنۡ إِلَٰهٍۚ إِذٗا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَٰهِۭ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ

[ مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ وَلَدٍ ] خوای گه‌وره‌ منداڵی بۆ خۆی بڕیار نه‌داوه‌و پێویستی به‌ منداڵ نیه‌ [ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ ] وه‌ هیچ خوایه‌كیش له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا نیه‌و تاك و ته‌نهایه‌ [ إِذًا لَذَهَبَ كُلُّ إِلَهٍ بِمَا خَلَقَ ] ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زاتی پیرۆزی الله خوایه‌كی تر هه‌بوایه‌ ئه‌و كاته‌ هه‌ر خوایه‌ك ئه‌ڕۆی ئه‌و شته‌ی كه‌ خۆی دروستی كردووه‌ خۆی ته‌سه‌ڕوفى تیا ئه‌كردو كێشه‌ ئه‌كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ [ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] وه‌ هه‌ندێكیان زاڵ ئه‌بوون به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا [ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ (٩١) ] پاك و بێگه‌ردی و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌م وه‌سفانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌نه‌ پاڵى، وه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریك و منداڵی نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 23

عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

[ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] خوای گه‌وره‌ زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌ و زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌ [ فَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٩٢) ] به‌رزی و بڵندی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌و شیركه‌ی كه‌ ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ پاكتره‌. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 23

قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ

[ قُلْ رَبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ (٩٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌وانی ئه‌كه‌ی كه‌ سزایان ئه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر نیشانمت داو من ئاماده‌ بووم سزاى من مه‌ده‌. info
التفاسير:

external-link copy
94 : 23

رَبِّ فَلَا تَجۡعَلۡنِي فِي ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

[ رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِي فِي الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٩٤) ] خوایه‌ ئه‌گه‌ر سزات بۆ سه‌ر ئه‌وان دابه‌زاند من له‌ناو سته‌مكاران و زاڵماندا مه‌هێله‌وه‌ با دوور بم لێیان و من ده‌ركه‌ له‌ناویان. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 23

وَإِنَّا عَلَىٰٓ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمۡ لَقَٰدِرُونَ

[ وَإِنَّا عَلَى أَنْ نُرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ (٩٥) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌ تۆی ئه‌ده‌ین سزاى ئه‌وان ئه‌ده‌ین و تواناو ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه‌ سزایان بده‌ین و نیشانتى بده‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 23

ٱدۡفَعۡ بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ ٱلسَّيِّئَةَۚ نَحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَصِفُونَ

{بە چاكە وەڵامی خراپە بدەنەوە} [ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ ] به‌ڵام تۆ به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی خراپه‌ بده‌وه‌و لێیان ببووره‌ [ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ (٩٦) ] ئێمه‌ زاناترین به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان چۆن وه‌سفی تۆ ئه‌كه‌ن و چی ئه‌ده‌نه‌ پاڵ تۆ. info
التفاسير:

external-link copy
97 : 23

وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنۡ هَمَزَٰتِ ٱلشَّيَٰطِينِ

[ وَقُلْ رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ (٩٧) ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من په‌نا ئه‌گرم به‌ تۆ له‌ وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 23

وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحۡضُرُونِ

[ وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَنْ يَحْضُرُونِ (٩٨) ] وه‌ په‌نا ئه‌گرم به‌ تۆ خوایه‌ كه‌ شه‌یتانه‌كان ئاماده‌ بن. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 23

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلۡمَوۡتُ قَالَ رَبِّ ٱرۡجِعُونِ

{كافران داوای گەڕانەوە دەكەن بۆ دونیا!} [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ ] تا یه‌كێك له‌وان له‌ كافران كاتێك كه‌ مردن بۆی دێت و ده‌مرێت [ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (٩٩) ] ئه‌له‌و كاته‌ هاوار ئه‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونیا. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 23

لَعَلِّيٓ أَعۡمَلُ صَٰلِحٗا فِيمَا تَرَكۡتُۚ كَلَّآۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَاۖ وَمِن وَرَآئِهِم بَرۡزَخٌ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ

[ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ] به‌ڵكو له‌ دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كه‌ پێشتر نه‌مكردبوو (داوا ناكات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دونیا تا رابوێرێت و تاوان بكات به‌ڵكو تا كرده‌وه‌ى چاك بكات، كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى له‌ ژیاندایه‌ با كرده‌وه‌ى چاك بكات پێش ئه‌وه‌ى بمرێت و داواى گه‌ڕانه‌وه‌ بكات و نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌) [ كَلَّا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ دونیا نیه‌ [ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ] ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌یه‌كه‌ ئه‌و ئه‌یڵێ [ وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (١٠٠) ] وه‌ له‌ پێش ئه‌مانه‌وه‌ ژیانی به‌رزه‌خ و ناو قه‌بر هه‌یه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 23

فَإِذَا نُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَلَآ أَنسَابَ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ وَلَا يَتَسَآءَلُونَ

[ فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنْسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ ] كاتێك فوو ئه‌كرێت به‌ كه‌ڕه‌ناداو قیامه‌ت هه‌ڵئه‌سێ ئه‌و كاته‌ هیچ كه‌س فه‌خرو شانازی به‌ كه‌سوكارێوه‌ ناكات، یان سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت و هیچ نه‌سه‌بێك سوودی نیه‌ و نامێنێت ته‌نها نه‌سه‌بى پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێت - صلی الله علیه وسلم - [ وَلَا يَتَسَاءَلُونَ (١٠١) ] وه‌ كه‌س داوای هیچ شتێك له‌ كه‌س ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س نایپه‌رژێته‌ سه‌ر كه‌س. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 23

فَمَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ

[ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (١٠٢) ] جا هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی قورستر بێت له‌ تاى ته‌رازوى كرده‌وه‌ خراپه‌كانى ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك حه‌سه‌نه‌و چاكه‌یش بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو ڕزگاربوون له‌ ئاگرى دۆزه‌خ و ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، (كه‌واته‌ كه‌س كرده‌وه‌ى چاكى لا كه‌م نه‌بێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ یه‌ك چاكه‌و یه‌ك حه‌سه‌نه‌ تاى ترازووى كرده‌وه‌ چاكه‌كانمان قورستر بكات و رزگارمان بێت). info
التفاسير:

external-link copy
103 : 23

وَمَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فِي جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ

[ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی سووكتر بێت له‌ تاى ته‌رازوى كرده‌وه‌ خراپه‌كانى [ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ (١٠٣) ] ئه‌مانه‌ نه‌فسی خۆیان دۆڕاندووه‌و زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌و به‌ نه‌مری له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 23

تَلۡفَحُ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ وَهُمۡ فِيهَا كَٰلِحُونَ

{حاڵی كافران لە ناو ئاگری دۆزەخدا} [ تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ ] ئاگر هه‌موو ده‌موچاو و ڕوویان دائه‌پۆشێ و ئه‌یگرێته‌وه‌ [ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ (١٠٤) ] وه‌ ئه‌وان تیایدا چاره‌یان گرژه‌و لێویان شۆڕ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ماندوو بوونداو ددانه‌كانیان ده‌رئه‌كه‌وێ. info
التفاسير: