আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
70 : 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّمَن فِيٓ أَيۡدِيكُم مِّنَ ٱلۡأَسۡرَىٰٓ إِن يَعۡلَمِ ٱللَّهُ فِي قُلُوبِكُمۡ خَيۡرٗا يُؤۡتِكُمۡ خَيۡرٗا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەی پێغەمبەر بەو دیلە بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە لە ڕۆژی بەدردا کەوتنە دەستتان و بە دیل گرتتان: ئەگەر خوای گەورە بزانێ کە مەبەستی خێر و نیەتی چاکە لە دڵ و دەروونتاندا ھەیە ئەوا خوای گەورە لەوەی کەلێتان وەرگیرا باشترتان دەداتێ، کەوابێت زویر و دڵ تەنگ مەبن لەوەی لێتان وەرگیراوە، وە گوناھە پێشووەکانیشتان دەبورێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆ لای خۆی، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، ئەوە بوو بەڵێنی خوای گەورە ھاتەدی بۆ عەباسی مامی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە و سلم) و جگە لەویش کە لە نێو دیلەکاندا بوون و موسڵمان بوون. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 8

وَإِن يُرِيدُواْ خِيَانَتَكَ فَقَدۡ خَانُواْ ٱللَّهَ مِن قَبۡلُ فَأَمۡكَنَ مِنۡهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

ئەی موحەممەد ئەگەر دیلەکان بەموسڵمان بوونی سەر زارەکیان دەیانویست فڕت وفێل وخیانەتت لێ بکەن، ئەوا پێشتریش لەگەڵ خوا خیانەتیان کرد (چونکە بتپەرست بوون)، ئەوسا خوای گەورەش ئێوەی سەرخست بەسەریاندا، ئەوەی کوژرا کوژرا وئەوەشی بەدیل گیرا بەدیل گیرا، ئەوا باچاوەڕوانی ھاوشێوەی ئەم شکستەیان بکەن ئەگەر جارێکی تر بگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان، بێگومان خوای گەورە زانا وشارەزایە بەدروستکراوەکانی وە بەزانایە کەچی شتێکیش بەرژەوەندی ئەوانی تێدایە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردنی دروستکراوەکانیدا info
التفاسير:

external-link copy
72 : 8

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَواْ وَّنَصَرُوٓاْ أُوْلَٰٓئِكَ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يُهَاجِرُواْ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَيۡءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُواْۚ وَإِنِ ٱسۡتَنصَرُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ فَعَلَيۡكُمُ ٱلنَّصۡرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٞۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێنا بەخوا و پێغەمبەرەکەیان بەڕاست دانا، وە کاریان بەشەریعەتەکەی کرد، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام، یان بۆ جێگایەکی تر کە بە دڵنیایی خوایان تێدا دەپەرست، وە بە بەخشینی ماڵ و سەروەت و سامان و گیانی خۆیان لە پێناو بەرزی و وشەی (اللە) دا جیھادیان کرد و تێکۆشان، وە ئەوانەیش کە لە جێگا و ماڵەکانی خۆیاندا جێگایان کردنەوە و حەواندنیانەوە، وە بوونە پشتیوان و دۆست و سەرخەریان، ئەو کۆچەریانە لەگەڵ ئەوانەیش کەبوونە پشتیوان و یارمەتیدەریان لە دانیشتوانی شاری مەدینە ھەندێکیان دۆست و پشتیوان ھەندێکی تریانن لەسەرخستن و یارمەتی و کۆمەک کردنی یەکتری، وە ئەو کەسانەیش باوەڕیان ھێنا بە خوا و ھەر لەمەککەیش مانەوە و کۆچیان نەکرد بۆ مەدینە -ئەی باوەڕداران- ئەوە لەسەرتان نییە کەیارمەتیان بدەن و بیانپارێزن تاوەکو ئەو کاتەی ئەوانیش کۆچ دەکەن لە پێناو خوای گەورە، خۆ ئەگەر بێباوەڕان زوڵم و ستەمیان لێکردن، ئەوانیش داوای یارمەتی و کۆمەکیان لە ئێوە کرد، ئەوا یارمەتیان بدەن و سەریان بخەن بەسەر دوژمنەکانیاندا، مەگەر دژی ئەو بێباوەڕانە نەبێت کە لە گەڵ ئێوە پەیمانیان ھەیە، ئەو کاتە نابێت ئێوە یارمەتی ئەو باوەڕدارانە بدەن دژ بەوانەی کە پەیمانتان ھەیە لە گەڵیاندا، خوایش بە ھەموو کردوەکانتان بینایە، ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوەی لاشاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 8

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٍۚ إِلَّا تَفۡعَلُوهُ تَكُن فِتۡنَةٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَفَسَادٞ كَبِيرٞ

وە ئەوانەیش کە بێباوەڕن، کوفر و بێباوەڕی ھەموویان کۆدەکاتەوە، ھەندێکیان دۆست و پشتیوان و سەرخەری ھەندێکی تریانن، ئەوەی باوەڕدار بێت دۆستایەتیان ناکات و پشتیوانیان نابێت، ئەگەر ھاتوو پشتیوانی باوەڕداران نەبن و پشت ھەڵنەکەن لە بێباوەڕان و دوژمنایەتیان نەکەن ئەوا کارەساتێکی گەورە بۆ باوەڕداران دروست دەبێت، بەوەی کەس لە نێو برا دینیەکانی خۆیاندا بەدی ناکەن کە پشتیوان و سەرخەریان بێت، وە ئاژاوەیەکی ترسناک لەسەر زەوی دروست دەبێت کە دەبێتە ھۆی ڕێگری لە ئاینەکەی خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 8

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَواْ وَّنَصَرُوٓاْ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ حَقّٗاۚ لَّهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ

ئەوانەی کە باوەڕیان بەخوا ھێنا و لە پێناو ئەویش کۆچیان کرد، وە ئەوانەیش کە کۆچەریەکانیان داڵدەدا و بوونە پشتیوان و سەرخەریان، ئەوانەی کە ئەوە سیفات و ڕەوشت و ئاکاریانە باوەڕداری ڕاستەقینە ئەوانەن، وە پاداشتیان لای خوای گەورە لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزییەکی باش و نایاب، کە مەبەست پێی بەھەشتی نەبڕاوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 8

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنۢ بَعۡدُ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ مَعَكُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ مِنكُمۡۚ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ

وە ئەوانەیش کە دواتر باوەڕیان ھێنا، دوای ئەوانەی لە سەرەتاوە دەستیان پێشخست لە کۆچەری و پشتیوانکەرەکان، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە - لەمەککەوە - کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام و موسڵمانان - بۆ مەدینە – وە دواتر بۆ ئەوەی وشەی (اللە) بەرز و پیرۆز بێت، وە وشەی کوفر و بێباوەڕیش نزم و سووک و ڕسوا بێت جیھاد و تێکۆشانیان کرد، ئەوانە لە ئێوەن -ئەی باوەڕداران- ئێوە ھەرچی ھەق و مافتان ھەیە ئەوانیش ھەیانە، وە چیش لەسەر ئێوە واجبە لە سەر ئەوانیش ھەر واجبە، وە ئەوانەیش کە خزمی یەکترن ھەندێکیان بۆ ھەندێکی تریان لە پێشترن بۆ وەرگرتنی میرات یەکتر، لەوانەی کە باوەڕدارن و کۆچیان کردووە (پێشتر ئەوانەی باوەڕدار بوونایە میراتیان لە یەکتری وەردەگرت، بەڵام پاش ئەم ئایەتە ئەو حکومە ھەڵگیرا و خزم و نزیکەکان بەو شێوەی کە لە قورئاندا ھاتووە میراتی لە یەکتری وەردەگرن) بێگومان خوای گەورە بە ھەموو شتێک زانایە، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە ئەو دەزانێت چی شتێک بەرژەوەندی بەندەکانی تێدایە تا بیکاتە شەریعەت و یاسا و ڕێسا بۆیان. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• يجب على المؤمنين ترغيب الأسرى في الإيمان.
واجیبە لەسەر موسڵمانان دیل و گیراوەکان ھان بدەن بۆ باوەڕھێنان. info

• تضمنت الآيات بشارة للمؤمنين باستمرار النصر على المشركين ما داموا آخذين بأسباب النصر المادية والمعنوية.
ئەم ئایەتانە موژدەی تێدایە بۆ باوەڕداران، کە خوای گەورە ھەمیشە پشتیوانیان دەبێت و سەریان دەخات بەسەر بتپەرست و بێباوەڕاندا مادام ئەوان ھۆکار و ئامرازە مادی و مەعنەویەکانی سەرکەوتن پشتگوێ نەخەن. info

• إن المسلمين إذا لم يكونوا يدًا واحدة على أهل الكفر لم تظهر شوكتهم، وحدث بذلك فساد كبير.
بێگومان ئەگەر ھاتوو موسڵمانان یەک دەست و یەک ھەڵوێست نەبن بەرامبەر بێباوەڕان ئەوا ھەرگیز خاوەنی ھێز و قسەی خۆیان نابن، ئەو کاتە خراپە و ئاژاوەی گەورەش بۆیان ڕوو دەدات. info

• فضيلة الوفاء بالعهود والمواثيق في شرعة الإسلام، وإن عارض ذلك مصلحة بعض المسلمين.
ئەم ئایەتانە گەورەیی و فەزیڵەتی ئیسلام بەدەر دەخەن لە چۆنیەتی وەفاکردن بە بەڵێن و پەیمان، ئەگەرچی ئەو پەیمان و بەڵێنانەیش دژی بەرژەوەندی موسڵمانانیش بێت. info