আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

الأنفال

ছুৰাৰ উদ্দেশ্য:
الامتنان على المؤمنين بنصر الله لهم في بدر، وبيان سنن النصر والهزيمة.
منەتی خواى گەورە لەسەر ئیمانداران بەوەى خواى گەورە سەریانی خست لە جەنگی بەدردا و ڕوونکردنەوەى ڕێبازەکانى سەرکەوتن و شکست خواردن. info

external-link copy
1 : 8

يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡأَنفَالِۖ قُلِ ٱلۡأَنفَالُ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَصۡلِحُواْ ذَاتَ بَيۡنِكُمۡۖ وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ھاوەڵەکانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی دەستکەوتەکانی جەنگەوە، چۆن دابەش دەکرێت؟ وە بەسەر کێدا دابەش دەکرێت؟ ئەی پێغەمبەر لە وەڵامی پرسیارەکەیاندا بڵێ: دەسکەوتەکانی جەنگ بۆ خوا و پێغەمبەرەکەیەتی، وە حوکمی ڕەفتار لەگەڵ کردن و دابەشکردنی بۆ خوا و پێغەمبەرە، ئێوە تەنھا گوێڕایەڵی و ملکەچ بوونتان لەسەرە، کەوابوو ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە پەیوەندی نێوانتان لەبچڕانی سیلەی ڕەحم و پشت لەیەک ھەڵکردن چاک بکەن و بیڕازێننەوە بەخۆشەویستی و پەیوەندی و خوو ڕەوشت و ئاکاری جوان و لێبوردن، وە پەیوەست بن بە گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن، چونکە باوەڕ بەخوا ھۆکار و ھاندەری گوێڕایەڵی و دوور کەوتنەوەیە لەسەرپێچی خوا، ئەم پرسیارەی کە کرا لەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پاش ڕوودانی جەنگی بەدر بوو. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 8

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَإِذَا تُلِيَتۡ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُهُۥ زَادَتۡهُمۡ إِيمَٰنٗا وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ

بێگومان باوەڕداری ڕاستەقینە و دڵسۆز ھەر ئەوانەن کاتێک ناوی خوا ھێنرا دڵیان لەبەر گەورەیی ئەو لەترسا دەکەوێتە لەرزە، وە دڵ وجەستەیان ئامادەی گوێڕایەڵی ئەون، وە کاتێکیش کە ئایەتەکانی خوا دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا بیری لێدەکەنەوە و باوەڕیان لەسەر باوەڕەکەیانەوە پێی زیاد دەکات، وە تەنھا بەپەروەردگاریشیان پشت دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندیەکانیان و دوور خستنەوەی زیانەکان لە خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 8

ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ

ئەوانەی کە بەردەوامن لەسەر بەجێھێنانی نوێژەکانیان بەڕێکوپێکی و لە کاتەکانی خۆیدا، وە لەوەی ڕزق و ڕۆزییەی بژێویمان داون لە ڕێگای خوا دەیبەخشن، جا وەک زەکات بێت کە لەسەریان واجبە، یان وەک سەدەقە و خێراتی تر کە سوننەت و موستەحەببە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 8

أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ حَقّٗاۚ لَّهُمۡ دَرَجَٰتٌ عِندَ رَبِّهِمۡ وَمَغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ

ئەوانەی کە ئەوە سیفات و ڕەوشت و ئاکاریانە بێگومان باوەڕداری ڕاستەقینەن؛ چونکە ھەردوو ڕەوشت و ئاکاری ئیمان و ئیسلامیان لەخۆیاندا کۆکردوەتەوە، وە لای پەروەردگاریان پلەوپایەی بەرزیان ھەیە، وە لێبوردن و ڕزق و ڕۆزیی بەردەوام و چاک و پاکیان ھەیە، ئەوەی کەخوای گەورە ئامادەی کردووە لەناز و نیعمەت بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 8

كَمَآ أَخۡرَجَكَ رَبُّكَ مِنۢ بَيۡتِكَ بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقٗا مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ لَكَٰرِهُونَ

ھەروەک چۆن خوای گەورە دابەشکردنی دەستکەوتەکانی جەنگی لێ سەندنەوە پاش ئەوەی جیاوازی و دووبەرەکی کەوتە نێوانتانەوە لەسەر دابەشکردنی ، خوای گەورە گەڕاندیەوە بۆ لای خۆی و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، ھەروەھا - ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت بەو وەحی و نیگایەی دایبەزاند بۆ سەرت فەرمانی پێکردیت بەچوونە دەرەوەت لەشاری مەدینە بۆ ئەوەی ڕووبەڕوی بتپەرست و موشریکەکان ببیتەوە، لەگەڵ ئەوەی دەستەیەک لەباوەڕداران حەزیان بەو دەرچوونە لەمەدینە نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 8

يُجَٰدِلُونَكَ فِي ٱلۡحَقِّ بَعۡدَ مَا تَبَيَّنَ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى ٱلۡمَوۡتِ وَهُمۡ يَنظُرُونَ

- ئەی پێغەمبەر - ئەو دەستەیە لە باوەڕداران پاش ئەوەی بۆیان ڕوون بوویەوە کە جەنگ لەگەڵ بتپەرستەکاندا ڕوو دەدات، کەچی دەمەقاڵێ وموجادەلەت لەگەڵ دەکەن، وەک ئەوەی بۆ مردنیان ببەیت و بەچاوی خۆشیان تەماشای ئەو دیمەنە بکەن، ئەویش لەبەر ئەوەی زۆریان پێناخۆش بوو بێنە دەرەوە بۆ جەنگ کردن، چونکە خۆیان بۆ جەنگ لەگەڵ بتپەرستەکان ئامادە وساز نەکردبوو. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 8

وَإِذۡ يَعِدُكُمُ ٱللَّهُ إِحۡدَى ٱلطَّآئِفَتَيۡنِ أَنَّهَا لَكُمۡ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيۡرَ ذَاتِ ٱلشَّوۡكَةِ تَكُونُ لَكُمۡ وَيُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُحِقَّ ٱلۡحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَيَقۡطَعَ دَابِرَ ٱلۡكَٰفِرِينَ

- ئەی باوەڕدارانی دەمەقاڵێکار - ئەوە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بەڵێنی بەدسەتھێنانی یەکێک لەو دوانەی بتپەرستەکانی پێدان، یان بەدەستھێنان و بەغەنیمەتگرتنی کاروانەکەی قوڕەیش و ھەرچی ماڵ و سامانیانە کە لەو کاروانەدایە، یان دەرچوون و جەنگ کردن لە گەڵیان و سەرکەوتن بەسەریاندا، لەکاتێکدا ئێوە حەزتان بەوە دەکرد کە کاروانەکەتان چنگ بکەوێت، چونکە ئاسانتر بوو وە پێویستی بەجەنگ و شەڕوشۆڕ نەبوو، بەڵام خوای گەورەش دەیەوێت بەڵێنەکەی خۆی بچەسپێ بەوەی فەرمانتان پێ بکات بجەنگن لەگەڵیاندا، تاوەکو سەرگەورەی بتپەرستەکانی قوڕەیش لەو جەنگەدا بکوژرێن، وە زۆرێکیشان لێ بەدیل بگیرێت، وە ھێز و شەوکەوتی ئیسلامیش بۆ خەڵکی دەربکەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 8

لِيُحِقَّ ٱلۡحَقَّ وَيُبۡطِلَ ٱلۡبَٰطِلَ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُجۡرِمُونَ

ئەو کاتە ھەق و ڕاستی بە دەرکەوتنی ئیسلام و شوێنکەوتوانیشی دەچەسپێ، ئەویش بەوەی چەندین بەڵگە و نیشانە بەدەردەکەون لەسەر راستی ئاینی ئیسلام، وە بۆ ئەوەش خوای گەورە ناڕەوا و ناھەقیش ھەڵوەشێنێت بەدەرکەوتن و ئاشکراکردنی چەندان بەڵگە لەسەر ناھەقی و ناڕەوایەتی بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ھەرچەند ئەو بتپەرستانە پێیان ناخۆشیش بێت ئەوا ھەر خوای گەورە ئاینەکەی زاڵ و سەرکەوتوو دەکات. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• ينبغي للعبد أن يتعاهد إيمانه ويُنمِّيه؛ لأن الإيمان يزيد وينقص، فيزيد بفعل الطاعة وينقص بضدها.
پێویستە بەندەکانی خوا چاک ئاگاداری باوەڕەکەیان بن و گەشەی پێ بدەن، چونکە باوەڕی مرۆڤ کەم دەكات و زیاد دەکات، بە کارو کردەوەی چاکە زیاد دەکات و بەتاوان و خراپەیش کەم دەکات. info

• الجدال محله وفائدته عند اشتباه الحق والتباس الأمر، فأما إذا وضح وبان فليس إلا الانقياد والإذعان.
دەمەقاڵێ و گفتۆکردن لەسەر ھەر بابەتێک کاتێک سوودی ھەیە کە ھەق و ڕاستی روون نەبێت، بەڵام کاتێک ڕوون بوویەوە ئیتر نابێت جگە لە گوێڕایەڵی و گەردنکەچی ھیچی تر بکەیت. info

• أَمْر قسمة الغنائم متروك للرّسول صلى الله عليه وسلم، والأحكام مرجعها إلى الله تعالى ورسوله لا إلى غيرهما.
بابەتی دابەشکردنی دەستکەوتەکانی جەنگ جێھێڵراوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وە حوکمی چۆنیەتی ئەو دابەشکردنە سەرچاوەکەی خوا و پێغەمبەرەکەیەتی نەک کەسانی تر. info

• إرادة تحقيق النّصر الإلهي للمؤمنين؛ لإحقاق الحق وإبطال الباطل.
ڕونکردنەوەی ویست و ئیرادەی بەدیھێنانی سەرکەوتنی خوای گەورە بۆ باوەڕداران لەم ئایەتانەدا بەڕوونی دیارە، تاوەکو ھەق بچەسپێت و ناھەق و ناڕەوایش بەدەربکەوێت. info