আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
95 : 4

لَّا يَسۡتَوِي ٱلۡقَٰعِدُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ غَيۡرُ أُوْلِي ٱلضَّرَرِ وَٱلۡمُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ دَرَجَةٗۚ وَكُلّٗا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ أَجۡرًا عَظِيمٗا

ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد وتێکۆشان ناکەن جگە ئەوانەیان نەبێت کە بیانوی شەرعیان ھەیە وەک نەخۆش ونابیناکان، یەکسان نین لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی کە لە ڕێگای خوا جیھاد وتیکۆشان دەکەن بەماڵ و سامان و گیانیان، ئەو باوەڕدارانەی کە بە ماڵ وسامان وگیانیان لەڕێگای خوا جیھاد دەکەن و تێدەکۆشن خوای گەورە بە پلەیەک فەزڵی داون بەسەر ئەوانەی دانیشتون و جیھاد وتێکۆشان ناکەن، ئەوانەی کە جیھاد دەکەن ولەڕێگای خوا تێدەکۆشن لەگەڵ ئەوانەش کە لەبەر بیانویەکی شەرعی ناتوانن جیھاد وتێکۆشان بکەن خوا بەڵێنی پاداشتی بەرز وبەنرخ وچاکی داوە بەھەردوولایان، وە خوای گەورە لەلایەن خۆیەوە بە پاداشتێکی گەورە ومەزن فەزڵی موجاھیدین وتێکۆشەرانی داوە بەسەر کەسانی دانیشتوودا. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 4

دَرَجَٰتٖ مِّنۡهُ وَمَغۡفِرَةٗ وَرَحۡمَةٗۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا

ئەم پاداشتە گەورەیە چەندین پلەیە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکی تریانەوەن، لەگەڵ لێخۆش بوون لە گوناھەکانیان و میھرەبانی خۆی بۆیان، وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە بەرامبەر بەندەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
97 : 4

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمۡۖ قَالُواْ كُنَّا مُسۡتَضۡعَفِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ قَالُوٓاْ أَلَمۡ تَكُنۡ أَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٗ فَتُهَاجِرُواْ فِيهَاۚ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا

بێگومان ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان کێشان لەکاتێکدا ئەوان زوڵم وستەمیان لەخۆیان کرد بە وازھێنان لەکۆچکردن لە نیشتمانی بێباوەڕانەوە بۆ نیشتمانی باوەڕداران، ئەو فریشتانە لەکاتی گیان کێشانیاندا بەسەرە زەنشتی کردنەوە پێیان ووتن: باشە ئێوە لەکوێ بوون؟ لەبەرچی کۆچتان نەکرد بۆلای باوەڕداران؟ جیاوازی ئێوە چی بوو لەگەڵ بت پەرستەکان؟ ئەوانیش بەبیانوھێنانەوە لەوەڵامیاندا دەڵێن: ئێمە لاواز وبێدەسەڵات بووین کەھیچ ھێز و دەرەتانێکمان نەبوو کە بۆ ھیچ لایەک کۆچ بکەین وبەرگری پێ لەخۆمان بکەین، جارێکی تر فریشتەکان بە سەرزەنشتی کردنەوە پێیان دەڵێنەوە: ئایا ووڵات و زەوی خوای گەورە فراوان نەبوو کە کۆچی بۆ بکەن تاوەکو دڵنیابن لە ئاین وگیانی خۆتان وزەلیل وسەرشۆڕتان نەکەن، جێگا وڕێگای ئەوانەی کۆچیان نەکرد ئاگری دۆزەخە، کە خراپترین چارەنووسە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 4

إِلَّا ٱلۡمُسۡتَضۡعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلۡوِلۡدَٰنِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ حِيلَةٗ وَلَا يَهۡتَدُونَ سَبِيلٗا

ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەرامبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 4

فَأُوْلَٰٓئِكَ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَعۡفُوَ عَنۡهُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَفُوًّا غَفُورٗا

ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەارمبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 4

۞ وَمَن يُهَاجِرۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُرَٰغَمٗا كَثِيرٗا وَسَعَةٗۚ وَمَن يَخۡرُجۡ مِنۢ بَيۡتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدۡرِكۡهُ ٱلۡمَوۡتُ فَقَدۡ وَقَعَ أَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا

ھەرکەسێک لەبەر ڕەزامەندی خوا کۆچ بکات لە نیشتمانی بێباوەڕانەوە بۆ نیشتمانی ئیسلام وموسڵمانان، ئەوا لەو وڵاتەی بۆی دەچێت گەلێک جێگا وشوێنی باشی حەوانە و ڕزق وڕۆزی فراوان و سەربەرزی بۆ دەبێت ودەکەوێتە حەوانەوە، وە ھەرکەسێک لەماڵی خۆی دەرچێ وکۆچ بکات بۆلای خوا وپێغەمبەرەکەی، وە پاشان پێش ئەوەی بگاتە ئەو جێگایەی بۆی دەچێ و کۆچی بۆ دەکات، مردن یەخەی گرت ووەفاتی کرد، ئەوا بێگومان پاداشتی لای خوای گەورە بۆ جێگیر بووە، وە لەبەر ئەوەی نەگەیشتووەتە جێگای کۆچەکەی ھیچ زیانێکی پێ ناگات، وە خوای گەورە لێبوردەی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە میھرەبانە بەرامبەریشیان. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 4

وَإِذَا ضَرَبۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَقۡصُرُواْ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنۡ خِفۡتُمۡ أَن يَفۡتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْۚ إِنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ كَانُواْ لَكُمۡ عَدُوّٗا مُّبِينٗا

وە ئەگەر سەفەرتان کرد بەسەر زەویدا ئەوا هیچ گوناهبار نابن ئەگەر نوێژە چوار ڕکاتەکان کورت بکەنەوە -قەسریان بکەن- بۆ دوو ڕکات ئەگەر ترسان لەوەى تووشی ناڕەحەتیەک بن لەلایەن کافرەکان، بەڕاستی دوژمنایەتی کافرەکان بۆ ئێوە دوژمنایەتییەکی ئاشکرا و ڕوونە و هەروەها لە سەحیحی سونەتدا هاتووە کە کورتکردنەوەى نوێژ لەکاتی سەفەردا ڕێگەپێدراوە ئەگەرچیش ترس نەبێت. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• فضل الجهاد في سبيل الله وعظم أجر المجاهدين، وأن الله وعدهم منازل عالية في الجنة لا يبلغها غيرهم.
فەزڵی جیھاد وتێکۆشان لەڕێگای خوادا، وە گەورەیی پاداشتی موجاھدین وتێکۆشەران، وە بێگومان خوای گەورە بەڵێنی پلەو پایەی بەرزی پێداون لەبەھەشتدا، کە ھیچ کەسێکی تری غەیری ئەوان پێی ناگات. info

• أصحاب الأعذار يسقط عنهم فرض الجهاد مع ما لهم من أجر إن حسنت نيتهم.
خاوەن بڕ وبیانووە شەرعیەکان فەرزیەتی جیھاد وتێکۆشانیان لەسەر کەوتووە، لەگەڵ بەڵێنی پاداشت پێیان ئەگەر ھاتوو نیەتی باشیان ھەبێت. info

• فضل الهجرة إلى بلاد الإسلام، ووجوبها على القادر إن كان يخشى على دينه في بلده.
فەزڵی کۆچ كردن بۆ نیشتمانی ئیسلام وموسڵمانان، وە واجبە ئەو کەسەی کە دەسەڵات وتوانای ھەیە وترسی لەوە ھەیە لەسەر ئاینەکەی دووچاری ناخۆشی وناڕەحەتی وسزادان بێتەوە کۆچ بکات. info

• مشروعية قصر الصلاة في حال السفر.
مەشروعیەت وڕێگا پێدان بە کورتکردنەوەی نوێژەکان لەکاتی سەفەر وگەشتکردندا. info