আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
75 : 4

وَمَا لَكُمۡ لَا تُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلۡمُسۡتَضۡعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلۡوِلۡدَٰنِ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَخۡرِجۡنَا مِنۡ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلظَّالِمِ أَهۡلُهَا وَٱجۡعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا وَٱجۡعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا

ئەی باوەڕداران چی ڕێگرییەک ھەیە لەوەی کە جیھاد وتێکۆشان نەکەن لەڕێگای خوا بۆ بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە)، وە بۆ ڕزگار کردنی لاوازان وچەوساوانی پیاوان وژنان ومناڵان، ئەوانەی ھاوار دەکەن لەخوا و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لەشاری مەککە دەرمانبکە کە دانیشتوانەکەی ستەمکارن بەوەی ھاوەڵ بڕیار دەدەن بۆ خوا وە دەست درێژی دەکەنە سەر بەندەکانی خوا، ئەی پەروەردگار لای خۆتەوە یارمەتیدەرێکمان بۆ بڕیار بدە وکاروبارەکانمان بدە دەستی کە چاودێریمان بکات و بمانپارێزێت، و زەرەر وزیانمان لێ دوور بخاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 4

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱلطَّٰغُوتِ فَقَٰتِلُوٓاْ أَوۡلِيَآءَ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّ كَيۡدَ ٱلشَّيۡطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا

باوەڕدارانی ڕاستگۆ لەڕێگای خوا لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە) دەجەنگن، وە بێباوەڕانیش لەڕێگای خواکانی خۆیان دەجەنگن. کەوابوو ئەی باوەڕداران ئێوە لەگەڵ دۆست وھاوکارەکانی شەیتان بجەنگن، بێگومان ئەگەر ھاتوو لەگەڵیان جەنگان ئەوا زاڵ دەبن بەسەریاندا، چونکە پیلان وفڕوفێڵی شەیتان لەبەرامبەر دەسەڵاتی خوادا زۆر لاواز وسستە، بەشێوەیەک ھیچ ناتوانێت ھیچ زیانێک بەوانە بگەیەنێت کە پشت بەخوای گەورە دەبەستن. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 4

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ قِيلَ لَهُمۡ كُفُّوٓاْ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقِتَالُ إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُمۡ يَخۡشَوۡنَ ٱلنَّاسَ كَخَشۡيَةِ ٱللَّهِ أَوۡ أَشَدَّ خَشۡيَةٗۚ وَقَالُواْ رَبَّنَا لِمَ كَتَبۡتَ عَلَيۡنَا ٱلۡقِتَالَ لَوۡلَآ أَخَّرۡتَنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖۗ قُلۡ مَتَٰعُ ٱلدُّنۡيَا قَلِيلٞ وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لِّمَنِ ٱتَّقَىٰ وَلَا تُظۡلَمُونَ فَتِيلًا

ئەی پێغەمبەر ئایا ئاگاداری کاری ھەندێک لەھاوەڵانت نەبویت کاتێک کە داوایان کرد کە خوا جیھاد وتێکۆشانیان لەسەر فەرز بکات، پیانووترا: واز لە جەنگ کردن بھێنن، وە نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن -ئەمە پێش فەرز بوونی جیھاد بوو- جا کاتێک کۆچیان کرد بۆ شاری مەدینە، وە ئیسلام و موسڵمانان بوون بەخاوەنی ھێز، وە جیھاد وتێکۆشان لەسەریان فەزر کرا، ئەمەش ناڕەحەت بوو لەسەر ھەندێکیان، بۆیە ئەو ھێندە چۆن دەترسان لەخوا ئاوا وبگرە زیاتریش لە دوژمنەکانیان دەترسان، وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان: بۆچی جیھاد وجەنگ کردنت لەسەر فەرزکردین؟ خۆزگە ماوەیەکی تر دوات دەخست تاوەکو کەمێک تام وچێژمان لەدونیا وەردەگرت، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ژیان وگوزەران وخۆشیەکانی دونیا ھەرچەند بێت ھەر تێدا دەچێت ودەفەوتێت، وە ژیانی دواڕۆژ لەبەر ئەوەی ناز ونیعمەتەکانی ھەمیشەیین چاکتر وباشترە بۆ ئەو کەسانەی کە لەخوا ترسن، وە باش بزانن بە ئەندازەی ئەو ڕشتەیە لەناو ناوکی خورمادایە ستەمیان لێ ناکرێت بەوەی لە کار وکردەوە باشەکانیان کەم بکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 4

أَيۡنَمَا تَكُونُواْ يُدۡرِككُّمُ ٱلۡمَوۡتُ وَلَوۡ كُنتُمۡ فِي بُرُوجٖ مُّشَيَّدَةٖۗ وَإِن تُصِبۡهُمۡ حَسَنَةٞ يَقُولُواْ هَٰذِهِۦ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةٞ يَقُولُواْ هَٰذِهِۦ مِنۡ عِندِكَۚ قُلۡ كُلّٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ فَمَالِ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلۡقَوۡمِ لَا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ حَدِيثٗا

دڵنیا بن ئەگەر کاتی خۆی ھات لە ھەر جێگایەک بن مردن پێتان دەگات، ئەگەر بێتو لەناو کۆشک وقەڵای سەخت وقایمدا بن و دووریش بن لە گۆڕەپانی جەنگ و جیھاد، ئەگەر ئەو دووڕوانە ناز ونیعمەتی ڕزق وڕۆزی و مناڵ وکوڕو کاڵی زۆریان پێ بدرێت دەڵێن: ئەوە لەخواوەیە، وە ئەگەر توشی ناخۆشی و ناڕەحەتی بوونەوە لە ماڵ ومناڵ وڕزق وڕۆزیان ڕەش بینین بەتۆ وەدەڵێن: ئەی پێغەمبەر ئەمە لە نەھامەتی و شومی تۆوەیە، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاندا بڵێ: ھەرچی خۆشی وناخۆشی ھەیە ھەر ھەمووی بە قەزا وقەدەر وبڕیاری خوایە، ئەوە ئەو خەڵکە چیان بەسەر ھاتووە کە بەو شێوەیە قسە دەکەن؟ خەریکە لە مەبەستی ئەو قسانە تێ نەگەن کە بۆیان دەکەیت؟! info
التفاسير:

external-link copy
79 : 4

مَّآ أَصَابَكَ مِنۡ حَسَنَةٖ فَمِنَ ٱللَّهِۖ وَمَآ أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٖ فَمِن نَّفۡسِكَۚ وَأَرۡسَلۡنَٰكَ لِلنَّاسِ رَسُولٗاۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدٗا

ئەی نەوەکانی ئادەم ھەر خۆشی وناز ونیعمەتێکت پێدرا لە ڕزق وڕۆزی وبەخشینی مناڵ ئەوە بەفەزڵی خوای گەورە لە ئەوەوەیە، وە ئەگەر ھەر ناخۆشی وبەڵا وموسیبەتێک تووشی خۆت و ماڵ ومناڵ و ڕزق وڕۆزیت بوو، ئەوە چاک بزانە ھەر ھەمووی بەھۆی ئەنجامدانی ئەو گوناھو تاوانانەوەیە کە ئەنجامی دەدەیت، ئەی پێغەمبەر ئێمە تۆمان بۆ ھەموو خەڵکی نارد تاوەکو پەیامەکەی پەروەردگارتیانی پێ بگەیەنیت، خوایش بەسە کە ئاگادار وشاھید بێت بەسەرتەوە کە ڕاستگۆ بویت لە گەیاندنی پەیامەکەت پێیان لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بۆت ھێنان. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• وجوب القتال لإعلاء كلمة الله ونصرة المستضعفين، وذم الخوف والجبن والاعتراض على أحكام الله.
جەنگ و تێکۆشان لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی خوای گەورە (لا إلە إلا اللە) وە سەرخستن و یارمەتیدانی چەوساوان واجبە، وە خراپی ترس وپشت ھەڵکردنە لە حوکمەکانی خوا ڕوون ئاشکرایە. info

• الدار الآخرة خير من الدنيا وما فيها من متاع وشهوات لمن اتقى الله تعالى وعمل بطاعته.
ژیانی دواڕۆژ چاکتر وباشترە لە ژیانی دونیا وئەوەی تێیدایە لە ناز ونیعمەت وخۆشی، بۆ ئەو کەسانەی لەخوا ترس و گوێڕایەڵی فەرمانی ئەون. info

• الخير والشر كله بقدر الله، وقد يبتلي الله عباده ببعض السوء في الدنيا لأسباب، منها: ذنوبهم ومعاصيهم.
چاک وخراپ ھەر ھەمووی بە قەدەر وبڕیاری خوایە، ھەندێک جار خوای گەورە لەبەر ھەندێک ھۆکار بەندەکانی خۆی تاقی دەکاتەوە بەوەی دووچاری ناخۆشی وناڕەحەتیان دەکات، لەو ھۆکارانە گوناھو تاوانی بەندەکان خۆیانە. info