আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

طه

ছুৰাৰ উদ্দেশ্য:
السعادة باتباع هدى القرآن وحمل رسالته، والشقاء بمخالفته.
بەختەوەری لە شوێنکەوتنی ڕێنموێنی و هیدایەتی قورئان و هەڵگرتنی پەیامەکەیەتی، وە ناڕەحەتی و بەدبەختی لە سەرپێچیکردنیەتی. info

external-link copy
1 : 20

طه

پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 20

مَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَىٰٓ

- ئەی پێغەمبەر - ئەم قورئانەمان دانەبزاندووە بۆ سەرت بۆ ئەوەی دەروونت دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆشی ببێت، داخ و خەم و پەژارە بخوێت لەبەر ئەوەی گەل و ھۆزەکەت پشتت تێدەکەن و باوەڕ ناھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 20

إِلَّا تَذۡكِرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰ

ئەم قورئانەمان دابەزاندووە تاوەکو ببێت بەیادخەرەوەی ئەو کەسانەی کە خوای گەورە یارمەتیان دەدات و موەفەقیان دەکات لەزاتی ھەق تەعالای ئەو بترسن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 20

تَنزِيلٗا مِّمَّنۡ خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلۡعُلَى

لەلایەن زاتێکەوە دابەزیوە کە زەوی و ئاسمانە بەرزەکانی بەدیھێناوە، ئەویش قورئانی بەرز و مەزنە، چونکە لەلایەن زاتێکی مەزنەوە دابەزیوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 20

ٱلرَّحۡمَٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ

خوای میھرەبان بەرزبوویەوە بۆ سەر عەرش، بەرزبوونەوەیەک کە شایەن و شایستە بێت بەگەورەیی و مەزنی (اللە جل جلالە)، بەرزبوونەوەیەک لە بەرزبوونەوەی ھیچ بەدیھێنراوێکی ناچێت، چۆنیەتیەکەیشی تەنھا (اللە) خۆی دەیزانێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 20

لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَمَا تَحۡتَ ٱلثَّرَىٰ

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەیە، وە ھەرچیش لە نێوانیاندایە، لەگەڵ ئەوەی لەژێر خاکدایە لە مەخلوقات ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، ئەو دروستیکردوون و بەدیھێناون، تەنھا ھەر موڵکی ئەویشن، وە ھەر ئەویش بەڕێوەیان دەبات. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 20

وَإِن تَجۡهَرۡ بِٱلۡقَوۡلِ فَإِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخۡفَى

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر قسە بە ئاشکرا بکەیت، یان بەبێ دەنگ و بیشاریتەوە، خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی، ئەو ئاگاداری ھەرچی نھێنی ھەیە، وە ئاگاداری ئەوەیشە کەدەشاررێتەوە لە نھێنییەکان، وەک ئەو خەواتر و خەیاڵاتانەی دێت بە دەروونی مرۆڤدا، خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی و ھیچی لێ ون نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 20

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ

ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە (اللە)، وە ھەرچی ناوە جوان و پیرۆزەکان ھەیە ھەمووی بۆ خوای گەورەیە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 20

وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بە دڵنیایی چیرۆک و بەسەرھاتی موسای کوڕی عیمرانت پێگەیشتووە (سەلامی خوای لێ بێت). info
التفاسير:

external-link copy
10 : 20

إِذۡ رَءَا نَارٗا فَقَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِقَبَسٍ أَوۡ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدٗى

کاتێک لە سەفەرەکەی مەدیەن دەگەڕایەوە بۆ خاکی میسر لە نزیک کێوی طور ئاگرێکی بەدی کرد، لەو کاتەدا بە خێزانەکەی وت : لەم شوێنەی خۆتان بمێننەوە، بێگومان من ئاگرێکم لە دوورەوە بەدی کرد، بەڵکۆ پشکۆیەک لەو ئاگرە بھێنم بۆتان تاوەکو خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە، یان لەوێ کەسێک ببینم ڕێگامان پیشاندا. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 20

فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ يَٰمُوسَىٰٓ

کاتێک موسا ھاتە لای ئاگرەکە، خوای گەورە (اللە جل جلالە) بانگی موسای کرد و فەرمووی: ئەی موسا . info
التفاسير:

external-link copy
12 : 20

إِنِّيٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَيۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوٗى

بێگومان من پەروەردگاری تۆم ، وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ وتوێژکردن لەگەڵ مندا نەعلەکانت لەپێ داکەنە، بەدڵنیایی تۆ ئێستا لە شیوی پیرۆزی (طوی) یت. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• ليس إنزال القرآن العظيم لإتعاب النفس في العبادة، وإذاقتها المشقة الفادحة، وإنما هو كتاب تذكرة ينتفع به الذين يخشون ربهم.
قورئانی پیرۆز بۆ ئەوە دانەبەزیوە کە ببێت بە مایەی ماندووکردنی دەروونی بەندەکانی خوا لەپەرستن، وە پێچەشتنی ناڕەحەتی لەڕادە بەدەر پێی، بەڵکو قورئانی پیرۆز پەرتووکی یادخستنەوەیە بۆ ئەوەی ئەوانەی لەپەروەردگار دەترسن سوودی لێ ببینن. info

• قَرَن الله بين الخلق والأمر، فكما أن الخلق لا يخرج عن الحكمة؛ فكذلك لا يأمر ولا ينهى إلا بما هو عدل وحكمة.
خوای گەورە بەدیھێنراوەکان و فەرمانی خۆی پێکەوە باسکردووە، ھەروەکۆ چۆن بەدیھێنراوەکان بەبێ حیکمەت و دانایی بەدینەھێنراون، ھەروەھا فەرمان و ڕێگرییەکانی خوای گەورە لە دادگەری و حیکمەت دەرناچن. info

• على الزوج واجب الإنفاق على الأهل (المرأة) من غذاء وكساء ومسكن ووسائل تدفئة وقت البرد.
پێویستە پیاو (مێرد) خەرجی خێزانی خۆی بکات، لە خواردن و خواردنەوە و پۆشاک و جێگا و ڕێگای بۆ فەراھەم بھێنێت، ھەروەھا ھۆکارەکانی خۆ گەرم کردنەوە لەکاتی سەرمای بۆ دەستەبەر بکات. info