আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
13 : 20

وَأَنَا ٱخۡتَرۡتُكَ فَٱسۡتَمِعۡ لِمَا يُوحَىٰٓ

- ئەی موسا - بێگومان ئێمە تۆمان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی پەیامەکەی من بگەیەنیت، لەبەر ئەوە گوێ بگرە لەوەی وەحیت بۆ دەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 20

إِنَّنِيٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِي وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكۡرِيٓ

بێگومان من ئەو خوایەم کە ھیچ پەرستراوێکی تری بەھەق نییە جگە لە من، کەوابێت بەتاک و تەنھایی ھەر من بپەرستە، وە نوێژەکانت بەجوانترین شێوە ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی منت لەیاد بێت و یادی من بکەیت. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 20

إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخۡفِيهَا لِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا تَسۡعَىٰ

بێگومان ڕۆژی دوایی ھەر دێت و ڕوو دەدات و ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگر لەھاتنی، نزیک بوو کاتی ھاتنی بشارمەوە کەھیچ کەس لە بەدیھێنراوەکانی خوای گەورە کاتی ھاتنی نەزانن، بەڵام نیشانەکانی لە ڕێگای ھەواڵی پێغەمبەری خواوە (صلی اللە علیە وسلم) دەزانن، بۆ ئەوەی ھەموو کەسێک پاداشت و تۆڵە و سزای خۆی بەچاک و بەخراپ وەربگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 20

فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنۡهَا مَن لَّا يُؤۡمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرۡدَىٰ

وریابە ھیچ کەسێک لە بێباوەڕان و ئەوانەی شوێن ھەوا و ئارەزووی خۆیان کەوتون تۆ لانەدەن لەباوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی و خۆ ئامادەکردن بۆی بە کار وکردەوەی چاکە، ئەو کاتە ئەگەر بەگوێیان بکەیت و شوێنیان بکەویت بە ھیلاک دەچیت و خەسارۆمەند ئەبیت. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 20

وَمَا تِلۡكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ

ئەی موسا ئەوە چییە بە دەستی ڕاستەوە ؟ info
التفاسير:

external-link copy
18 : 20

قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّؤُاْ عَلَيۡهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخۡرَىٰ

موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دایەوە و وتی: ئەوە گۆچانەکەی دەستمە، لە کاتی ڕۆیشتندا پشتی پێ دەبەستم، وە گەڵای دارەکانی پێ ھەڵئەوەرێنم بۆ مەڕەکانم، وە چەند کارێکی تری بەسوودی پێ ئەنجام ئەدەم. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 20

قَالَ أَلۡقِهَا يَٰمُوسَىٰ

خوای گەورە پێی فەرموو: ئەی موسا گۆچانەکە فڕێ بدە سەر زەوی. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 20

فَأَلۡقَىٰهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٞ تَسۡعَىٰ

موسا گۆچانەکەی فڕێدا، ئەوە بوو یەکسەر گۆچانەکە بوو بە مارێکی گەورە و بە خێرایی دەڕۆیی، ( ئەوە بوو موسا ترسی لێ نیشت و ڕایکرد). info
التفاسير:

external-link copy
21 : 20

قَالَ خُذۡهَا وَلَا تَخَفۡۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلۡأُولَىٰ

خوای گەورە بە موسای فەرموو (سەلامی خوای لێ بێت): گۆچانەکە ھەڵبگرە و مەترسە لەوەی بووە بەمار، ئەگەر ھەڵتگرتەوە جارێکی تر ئەیکەینەوە بە گۆچان. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 20

وَٱضۡمُمۡ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخۡرَىٰ

دەسەکانت بخەرە ژێر باڵتەوە، کاتێک دەریدەھێنیت سپییە و دەدرەوشێتەوە بەبێ ئەوەی تووشی بەڵەکی بووبیت، ئەوەش نیشانە و موعجیزەی دووەمت بێت. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 20

لِنُرِيَكَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا ٱلۡكُبۡرَى

- ئەی موسا - ئەم دوو نیشانەمان پیشاندایت تاوەکو نیشانە گەورەکانی خۆمانت پیشان بدەین کە بەڵگەن لەسەر ھێز و دەسەڵاتی خۆمان، وە بەڵگەیش بێت کە تۆ پێغەمبەریت و لە لایەن خواوە نێرراویت. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 20

ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ

- ئەی موسا - بڕۆ بۆ لای فیرعەون، چونکە ئەو لە بێباوەڕی و یاخی بوون سنوری تێپەڕاندووە. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 20

قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي

موسا (سەلامی خوای لێ بێت) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم سنگم فراوان بکە تاوەکو ئارام بگرم لەسەر ناخۆشی و ناڕەحەتییەکان. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 20

وَيَسِّرۡ لِيٓ أَمۡرِي

وە کارەکانم بۆ ئاسان بکە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 20

وَٱحۡلُلۡ عُقۡدَةٗ مِّن لِّسَانِي

وە گیرییەک لەزمانم دایە بیکەرەوە، وە یارمەتیم بدە بە جوانی قسە بکەم، زمانم پاراو و ڕەوان بکە، بۆ ئەوەی بتوانم پەیامەکە بە جوانی بگەیەنم. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 20

يَفۡقَهُواْ قَوۡلِي

بۆ ئەوەی لە قسەکانم تێبگەن ئەگەر پەیامەکەم پێ گەیاندن. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 20

وَٱجۡعَل لِّي وَزِيرٗا مِّنۡ أَهۡلِي

وە لە بنەماڵە و کەسوکارم یارمەتیدەرێکم بۆ دابنێ، بۆ ئەوەی ھاریکاریم بکات لە کارەکانمدا. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 20

هَٰرُونَ أَخِي

ئەویش ھارونی برامە، ھارونی کوڕی عیمران. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 20

ٱشۡدُدۡ بِهِۦٓ أَزۡرِي

پشتمی پێ بەھێز بکە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 20

وَأَشۡرِكۡهُ فِيٓ أَمۡرِي

وە بیکە بە ھاوبەشم لە ھەڵگرتنی پەیامەکە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 20

كَيۡ نُسَبِّحَكَ كَثِيرٗا

بۆ ئەوەی ھەردووکمان زیاتر پاکوخاوێنی تۆ ڕابگرین و سوپاس و تەسبیحاتت زۆر بکەین. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 20

وَنَذۡكُرَكَ كَثِيرًا

وە زیاتر یادی تۆ بکەین. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 20

إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرٗا

بێگومان تۆ ھەمیشە بینا و زانایت بە ئێمە، ھیچ شتێک لە کار و کردەوەمان لات شاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 20

قَالَ قَدۡ أُوتِيتَ سُؤۡلَكَ يَٰمُوسَىٰ

خوای گەورە وەڵامی موسای دایەوە و فەرمووی: بێگومان ئەی موسا ئەوەی ویستت و داوات کرد ئەوا پێتم بەخشی. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 20

وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَيۡكَ مَرَّةً أُخۡرَىٰٓ

وە بێگومان جارێکی تریش ئێمە فەزڵ و بەخششی خۆمان بەسەرتدا ڕژاند. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• وجوب حسن الاستماع في الأمور المهمة، وأهمها الوحي المنزل من عند الله.
واجیبە مرۆڤی باوەڕدار لەکارە گرنگەکاندا زۆر جوان گوێ بگرێت، گرنگترینیان ئەو وەحی و سروشەیە کە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیووە. info

• اشتمل أول الوحي إلى موسى على أصلين في العقيدة وهما: الإقرار بتوحيد الله، والإيمان بالساعة (القيامة)، وعلى أهم فريضة بعد الإيمان وهي الصلاة.
یەکەمجار وەحی دابەزی بۆ موسا پێداگری لەسەر دوو بنەمای گرنگ دەکردەوە لە بیروباوەڕدا: ئەوانیش، داننان بە یەکخواپەرستی ( اللە تعالی)، وە باوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی، وە گرنگترین فەرزێکیش دوای باوەڕ و ئیمان نوێژ کردنە بەو شێوەیەی خوای گەورە داوای کردووە. info

• التعاون بين الدعاة ضروري لإنجاح المقصود؛ فقد جعل الله لموسى أخاه هارون نبيَّا ليعاونه في أداء الرسالة.
ھاوکاری کردن لە نێوان بانگخوازان بۆ گەیشتن بە مەبەست و سەرکەوتنی پڕۆسەکە کارێکی پێویستە، خوای گەورە ھارونی برای موسای کردە پێغەمبەر تاوەکو یارمەتیدەری بێت لە کارەکەیدا. info

• أهمية امتلاك الداعية لمهارة الإفهام للمدعوِّين.
گرنگە بانگخواز بتوانێت پەیامەکەی بەشێوەیەک بگەیەنێت بە گوێگرەکانی کە لێی تێبگەن و ھیچ ناڕوونییەک لە پەیامەکەیدا نەبێت. info