ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين

external-link copy
13 : 72

وَأَنَّا لَمَّا سَمِعۡنَا ٱلۡهُدَىٰٓ ءَامَنَّا بِهِۦۖ فَمَن يُؤۡمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخۡسٗا وَلَا رَهَقٗا

[ وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا الْهُدَى آمَنَّا بِهِ ] كاتێك ئێمە گوێمان لەو هیدایەتە بوو كە قورئانی پیرۆز بوو ڕاستەوخۆ ئیمانمان پێی هێنا، (فەخرو شانازی ئەكەن بە ئیمان هێنانیان وە جێی خۆیەتی كە فەخرو شانازی بكەن لەبەر ئەوەی یەكسەر ئیمانیان هێنا) [ فَمَنْ يُؤْمِنْ بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْسًا وَلَا رَهَقًا (١٣) ] وە هەر كەسێك ئیمان بەخوای گەورە بێنێ ئەوە ترسی ئەوەی نییە كە لە ئەجرو پاداشتی كەم بكات، یاخود تاوانی كەسى تر بهێنرێتە سەرشانی, یاخود (رَهَقًا) واتە: دژایەتی بكرێ، یاخود سنوور ببەزێنێ . info
التفاسير: