ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين

سورة الحاقة - الحاقة

external-link copy
1 : 69

ٱلۡحَآقَّةُ

سووره‌تی (حاققه‌) (واته‌: حه‌قیقه‌ت و راستییه‌كان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٥٢) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَاقَّةُ (١) ] ناوێكه‌ له‌ ناوه‌كانی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكی حه‌قه‌و هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌كانی تیادا ده‌رئه‌كه‌وێ وه‌ هه‌موو به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیادا جێبه‌جێ ئه‌بێ. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 69

مَا ٱلۡحَآقَّةُ

[ مَا الْحَاقَّةُ (٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - (حاققه‌) چیه‌و چ شتێكه‌و سیفه‌تی چۆنه‌؟ ئه‌مه‌ بۆ به‌ گه‌وره‌ زانینێتی. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 69

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡحَآقَّةُ

[ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحَاقَّةُ (٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی (حاققه‌) چۆنه‌؟ به‌ڵام دواتر خوای گه‌وره‌ خۆی بۆی باس كردووه‌و زانیوێتی. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 69

كَذَّبَتۡ ثَمُودُ وَعَادُۢ بِٱلۡقَارِعَةِ

[ كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌ بِالْقَارِعَةِ (٤) ] قه‌ومی ثهمود كه‌ صاڵح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ نێردرابوو، وه‌ قه‌ومی عادیش كه‌ هود پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ نێردرابوو ئه‌م دوو قه‌ومه‌ هه‌ردووكیان (قاریعه‌)یان به‌درۆ زانی (قاریعه‌)یش: ناوێكی تره‌ له‌ ناوه‌كانی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ترسناكی و ناخۆشی دیمه‌نه‌كانی له‌ دڵ ئه‌دات. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 69

فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهۡلِكُواْ بِٱلطَّاغِيَةِ

{له‌ناوبردنى كافران } [ فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا بِالطَّاغِيَةِ (٥) ] قه‌ومی ثهمود كه‌ قه‌ومی صاڵح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوون خوای گه‌وره‌ به‌هۆی تاوانه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ناوی بردن، یاخود سزایه‌كی بۆ ناردن كه‌ ده‌نگێك بوو هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندو به‌و ده‌نگه‌ له‌ناوی بردن. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 69

وَأَمَّا عَادٞ فَأُهۡلِكُواْ بِرِيحٖ صَرۡصَرٍ عَاتِيَةٖ

[ وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ (٦) ] وه‌ قه‌ومی عادیش كه‌ هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن به‌ بایه‌ك كه‌ له‌وپه‌ڕی ساردیدا بوو ساردییه‌كی زۆر سه‌خت وه‌ هه‌ڵكردنه‌كه‌یشی هه‌ر زۆر سه‌خت بوو وه‌ كاته‌كه‌یشی زۆر درێژ بوو (عَاتِيَةٍ) واته‌: كاته‌كه‌ی درێژ بوو وه‌ هه‌ڵكردنی سه‌خت بوو، یاخود وتراوه‌: ئه‌و بایه‌ له‌ ژێر ده‌ستی فریشته‌كانی خه‌زێنه‌ی با ده‌رچوو به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ بۆیه‌ بایه‌كه‌ به‌بێ حساب بوو وه‌كو بایه‌كی ئاسایی نه‌بوو. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 69

سَخَّرَهَا عَلَيۡهِمۡ سَبۡعَ لَيَالٖ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومٗاۖ فَتَرَى ٱلۡقَوۡمَ فِيهَا صَرۡعَىٰ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٍ خَاوِيَةٖ

[ سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و بایه‌ی نارده‌ سه‌ریان ماوه‌ی حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ [ حُسُومًا ] به‌رده‌وام یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ئه‌و بایه‌ هیچ كات هێمن و ئارام نه‌ده‌بووه‌وه‌، یاخود (حُسُومًا) هه‌موویانی له‌ناوبردو كۆتایی پێ هێنان [ فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى ] ئه‌و قه‌ومه‌ كه‌ ئه‌و بایه‌یان به‌سه‌ردا هات ئه‌بینی هه‌ر هه‌موویان مردوونه‌و له‌ زه‌ویه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ [ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ (٧) ] وه‌كو قه‌دی دارخورمایه‌كیان لێهات كه‌ له‌ زه‌ویدا كه‌وتبێت و ڕزا بێت، بایه‌كه‌ لێیده‌دان و ده‌یدان به‌ زه‌ویداو ده‌یكوشتن. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 69

فَهَلۡ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٖ

[ فَهَلْ تَرَى لَهُمْ مِنْ بَاقِيَةٍ (٨) ] ئایا ئه‌بینی هیچ كه‌سێكیان لێ مابێته‌وه‌، واته‌: كه‌سیان نه‌ماو خوای گه‌وره‌ هه‌موویانی له‌ناوبردو دوای بڕین. info
التفاسير: