قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَخَذَ ٱللَّهُ سَمۡعَكُمۡ وَأَبۡصَٰرَكُمۡ وَخَتَمَ عَلَىٰ قُلُوبِكُم مَّنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِهِۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ ثُمَّ هُمۡ يَصۡدِفُونَ
[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ اللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَارَكُمْ وَخَتَمَ عَلَى قُلُوبِكُمْ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِهِ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ (٤٦) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیستن و بینینتان بباته‌وه یان گوێ و چاوتان نه‌هێلێت، وه مۆر بدات له‌سه‌ر دڵتان جگه له خواى گه‌وره هیچ خواى تر هه‌یه كه بۆتان بێنێته‌وه‌و پێتان ببه‌خشێته‌وه، ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ته‌ماشا بكه‌و بزانه چۆن نیشانه‌كانى خۆمان جۆراو جۆر‌و روون ده‌كه‌ینه‌وه پاشان ئه‌وان پشت له حه‌ق هه‌ڵده‌كه‌ن و لاده‌ده‌ن و رێگرى خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه نه‌توانن حه‌ق ببیستن و بینین.
التفاسير: