وَقَالُواْ مَا فِي بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ خَالِصَةٞ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِنَاۖ وَإِن يَكُن مَّيۡتَةٗ فَهُمۡ فِيهِ شُرَكَآءُۚ سَيَجۡزِيهِمۡ وَصۡفَهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٞ
[ وَقَالُوا مَا فِي بُطُونِ هَذِهِ الْأَنْعَامِ خَالِصَةٌ لِذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَى أَزْوَاجِنَا ] وه ئه‌یانووت: هه‌رچی له بێچووی ناو سكی ئه‌و ئاژه‌ڵانه هه‌یه له (به‌حیره‌و سائیبه) یان شیره‌كه‌یان ئه‌مانه تایبه‌ته بۆ پیاوان و ئافره‌ت نابێ لێی بخوات و حه‌رامه له‌سه‌ر ئافره‌ت، خۆیان حه‌رامیان ئه‌كرد [ وَإِنْ يَكُنْ مَيْتَةً فَهُمْ فِيهِ شُرَكَاءُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردار بوایه‌ته‌وه ئه‌و كاته ئافره‌تانیشیان به‌شدار ئه‌كردو شه‌ریكیان ئه‌كردن له گۆشته‌كه‌یدا [ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ] خوای گه‌وره سزایان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م درۆهه‌ڵبه‌ستن و بڕیاردانه‌یان [ إِنَّهُ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (١٣٩) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر كاربه‌جێ و زانایه
التفاسير: