وَقَالُواْ هَٰذِهِۦٓ أَنۡعَٰمٞ وَحَرۡثٌ حِجۡرٞ لَّا يَطۡعَمُهَآ إِلَّا مَن نَّشَآءُ بِزَعۡمِهِمۡ وَأَنۡعَٰمٌ حُرِّمَتۡ ظُهُورُهَا وَأَنۡعَٰمٞ لَّا يَذۡكُرُونَ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَا ٱفۡتِرَآءً عَلَيۡهِۚ سَيَجۡزِيهِم بِمَا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
{كافران بە نەزانی‌و نەفامی شت لەسەر خۆیان حەرام دەكەن} [ وَقَالُوا هَذِهِ أَنْعَامٌ وَحَرْثٌ حِجْرٌ لَا يَطْعَمُهَا إِلَّا مَنْ نَشَاءُ بِزَعْمِهِمْ ] ئه‌یانووت: ئه‌م ئاژه‌ڵ و كێڵگه‌و زه‌رعاتانه هه‌مووی (حیجره)، واته: حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه نابێ كه‌س بیخوات و سواری بێت ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه خۆمان به‌گومانی خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ردابوو بۆ خواكانیان یان خزمه‌تكاری خواكانیان [ وَأَنْعَامٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا ] وه پشتی هه‌ندێ ئاژه‌ڵی تریشیان قه‌ده‌غه كردبوو كه‌س نابێ سواری بێت یاخود باری لێ بنێت كه باسمان كرد (به‌حیره‌و سائیبه‌و وه‌صیله‌و حام) بوون [ وَأَنْعَامٌ لَا يَذْكُرُونَ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا افْتِرَاءً عَلَيْهِ ] وه ئاژه‌ڵانی تریش كه سه‌ریئه‌بڕن ناوی خوای گه‌وره‌ی لێ ناهێنن، وه بۆ بته‌كانیانی سه‌رئه‌بڕن و ناوی بته‌كانیانی له‌سه‌ر ئه‌هێنن، وه ئه‌مه درۆیه‌كه‌و هه‌ڵیئه‌به‌ستن و شتی وا له دینی خوای گه‌وره‌دا نیه [ سَيَجْزِيهِمْ بِمَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (١٣٨) ] خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات به‌هۆی ئه‌و درۆ‌و بوهتان كردنه‌ی كه ئه‌یاندایه پاڵ دینی خوای گه‌وره
التفاسير: