قُلۡ أَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِۖ ٱئۡتُونِي بِكِتَٰبٖ مِّن قَبۡلِ هَٰذَآ أَوۡ أَثَٰرَةٖ مِّنۡ عِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
{بێده‌سه‌لآتى خواپوچه‌ڵه‌كان} [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌وانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره ئه‌یانپه‌رستن هه‌واڵم بده‌نێ و نیشانم بده‌ن ئه‌وان چ شتێكیان له‌سه‌ر زه‌وی دروست كردووه؟ ئایا خواكانی ئێوه توانای دروست كردنیان هه‌یه؟ یاخود ئایا شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ن له ئاسمانه‌كانداو هیچ موڵكێكیان هه‌یه؟ نه‌خێر هیچ شتێكیان دروست نه‌كردووه به‌ڵكو خۆیان دروستكراون، وه موڵكیشیان نیه‌و شه‌ریكی خوای گه‌وره نین، ئیتر بۆچی ئێوه ده‌یانپه‌رستن [ ائْتُونِي بِكِتَابٍ مِنْ قَبْلِ هَذَا ] له پێش ئه‌م قورئانه پیرۆزه كتابێكم بۆ بێنن كه شتی وای تیابێ، واته: شتی وا نیه به‌ڵكو قورئانی پیرۆز‌و كتابه‌كانی پێشتریش هه‌مووی باسی تاك و ته‌نهایی و باڵاده‌ستی و بێ شه‌ریكی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن [ أَوْ أَثَارَةٍ مِنْ عِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤) ] یاخود هه‌ندێك له زانیاری یان به‌ڵگه یان نووسراوێك بیهێنن كه مابێته‌وه له كتابه‌كانی تردا پێش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه بێ له‌سه‌ر ئه‌م شته ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن، به‌ڵام شتی وا نیه.
التفاسير: