وَلَقَدۡ مَكَّنَّٰهُمۡ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّٰكُمۡ فِيهِ وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ سَمۡعٗا وَأَبۡصَٰرٗا وَأَفۡـِٔدَةٗ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُمۡ سَمۡعُهُمۡ وَلَآ أَبۡصَٰرُهُمۡ وَلَآ أَفۡـِٔدَتُهُم مِّن شَيۡءٍ إِذۡ كَانُواْ يَجۡحَدُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
[ وَلَقَدْ مَكَّنَّاهُمْ فِيمَا إِنْ مَكَّنَّاكُمْ فِيهِ ] وه به دڵنیایی ئوممه‌تانی پێشترمان جێگیر كردبوو له‌سه‌ر زه‌وی و سه‌روه‌ت و سامان و هێزو توانا‌مان پێ به‌خشین هه‌روه‌كو چۆن ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه به ئێوه‌شمان به‌خشیوه به‌ڵام ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون [ وَجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًا وَأَبْصَارًا وَأَفْئِدَةً فَمَا أَغْنَى عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ وَلَا أَبْصَارُهُمْ وَلَا أَفْئِدَتُهُمْ مِنْ شَيْءٍ ] وه بیستن و بینین و دڵمان پێ به‌خشیبوون بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیمانی پێ بێنن، به‌ڵام نه بیستنیان نه بینینیان نه دڵیان هیچ سوودی پێ نه‌گه‌یاندن و ئیمانیان نه‌هێنا [ إِذْ كَانُوا يَجْحَدُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] كاتێك كه ئه‌وان نكوڵیان له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كردو باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌هێنا [ وَحَاقَ بِهِمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٢٦) ] وه ئه‌وه‌ی كه گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد له سزای خوای گه‌وره ده‌وری دان و له‌ناوی بردن و گرتیانیه‌وه.
التفاسير: