وَيَقُولُونَ طَاعَةٞ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنۡ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٞ مِّنۡهُمۡ غَيۡرَ ٱلَّذِي تَقُولُۖ وَٱللَّهُ يَكۡتُبُ مَا يُبَيِّتُونَۖ فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا
{ هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ ] مونافیقان لای تۆن ئه‌ڵێن: گوێڕایه‌ڵیت ئه‌كه‌ین، به‌ڵام كاتێك كه له‌لای تۆ ده‌رئه‌چن و وون ده‌بن [ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ] كۆمه‌ڵێك له‌وان قسه‌ی تۆ ئه‌گۆڕن و ده‌ستكاری ئه‌كه‌ن [ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ] وه خوای گه‌وره‌ش ئه‌و قسانه‌ی كه گۆڕیویانه‌و ده‌ستكاریان كردووه له نامه‌ی كرده‌وه‌كانیاندا ئه‌ینووسێ له رێى فریشته‌كانه‌وه تا له ڕۆژی قیامه‌ت سزایان بدات [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ ] وه تۆ پشتیان تێ بكه‌و وازیان لێ بێنه [ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌سته‌و كاره‌كانت ته‌نها به خواى گه‌وره بسپێره [ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (٨١) ] وه به‌سه كه خوای گه‌وره پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رت بێت.
التفاسير: