وَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ مِنكُمۡ طَوۡلًا أَن يَنكِحَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُم مِّن فَتَيَٰتِكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۚ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِكُمۚ بَعۡضُكُم مِّنۢ بَعۡضٖۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذۡنِ أَهۡلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ مُحۡصَنَٰتٍ غَيۡرَ مُسَٰفِحَٰتٖ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخۡدَانٖۚ فَإِذَآ أُحۡصِنَّ فَإِنۡ أَتَيۡنَ بِفَٰحِشَةٖ فَعَلَيۡهِنَّ نِصۡفُ مَا عَلَى ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ مِنَ ٱلۡعَذَابِۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ ٱلۡعَنَتَ مِنكُمۡۚ وَأَن تَصۡبِرُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمْ طَوْلًا أَنْ يَنْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ ] وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو پاره‌ی نه‌بوو كه ئافره‌تێكی ئازادی داوێن پاكى باوه‌ڕدار بێنێ [ فَمِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ] ئه‌و كاته ئه‌توانێ جاریه‌و كه‌نیزه‌كێك بێنێ كه ئیمانداره [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُمْ ] وه خوای گه‌وره خۆی زاناتره به سوێند خواردنی ئێوه یاخود به ئیمانی ئێوه [ بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ] كه هه‌مووتان نه‌وه‌ی ئاده‌من [ فَانْكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ ] ئه‌وه به ئیزنی خاوه‌نه‌كانیان بیانهێنن [ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] وه ماره‌ییان بده‌نێ به‌چاكه [ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ ] ئه‌وانه‌ی كه داوێن پاكن نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه زیناكار بن یان ئه‌وانه‌ی كه دۆستیان هه‌یه [ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ] ئه‌گه‌ر هاتوو داوێن پاك بوون و دوای ئه‌وه‌ی كه هێنایانتان زینایان كرد كه ئافره‌تێكی ئازاد سه‌د جه‌ڵده‌ی لێ ئه‌درێ ئه‌وان كه‌نیزه‌كن نیوه واته: په‌نجا جه‌ڵده‌یان لێ ئه‌درێ [ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ ] ئه‌مه بۆ كه‌سێك كه ناتوانێ ئافره‌تی ئازاد بێنێ و له‌وه ئه‌ترسێ تووشی نه‌هامه‌تى و تاوان بێ ئه‌وا ئه‌و كه‌نیزه‌كانه بێنن [ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَيْرٌ لَكُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرن ئافره‌تی ئازاد بێنن ئه‌وه باشتره بۆتان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٥) ] وه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه.
التفاسير: