۞ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡۖ كِتَٰبَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡۚ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمۡ أَن تَبۡتَغُواْ بِأَمۡوَٰلِكُم مُّحۡصِنِينَ غَيۡرَ مُسَٰفِحِينَۚ فَمَا ٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهِۦ مِنۡهُنَّ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةٗۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا تَرَٰضَيۡتُم بِهِۦ مِنۢ بَعۡدِ ٱلۡفَرِيضَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا
[ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌تان لێ حه‌رامه كه مێردیان هه‌یه هێشتا مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی نه‌داوه یان ته‌ڵاقی داوه‌و هێشتا عیدده‌ی ته‌واو نه‌بووه ئیلا ئه‌وه‌ی كه جاریه‌و كه‌نیزه‌یه و ئافره‌تی كافران كه له جه‌نگدا به دیل ئه‌گیرێن حه‌ڵاڵن بۆتان [ كِتَابَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌مه حوكمی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه‌ی داناوه‌و نابێ بیگۆڕن [ وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ ] جگه له‌مانه‌ی كه باسمان كرد خوای گه‌وره ئافره‌تانى تر‌ى بۆتان حه‌ڵاڵ كردووه [ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ ] به‌وه‌ی كه به‌ماڵی خۆتان ماره‌یی بده‌ن به‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌یانهێنن [ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆتان داوێن پاك بكه‌ن و خۆتان بپارێزن له زینا كردن [ فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً ] ئه‌وه‌نده‌ی كه سوودتان له‌و ئافره‌تانه بینی به‌جیماع كردن و نزیك بوونه‌وه‌و نیكاحی شه‌رعی ئه‌وا ماره‌یی خۆیانیان بده‌نێ، وه وتراوه: (فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ) مه‌به‌ست پێی موتعه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای ئیسلامدا حه‌ڵاڵ بووه پاشان نه‌سخ بۆوه كه فه‌رمووده‌كه له بوخاری و موسلیم هاتووه ئیمامی عه‌لى گێڕاویه‌تیه‌وه: (أَنَّ النَّبِيَّ- صلى الله عليه وسلم - نَهَى عَنْ نِكَاحِ الْمُتْعَةِ يَوْمَ خَيْبَرَ، وَعَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ الْأَهْلِيَّةِ) (البخاري (٥١١٥) مسلم (١٤٠٧)) پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - نه‌هی كرد له نیكاحی موتعه‌و سیخه وه له گۆشتی گوێدرێژی ماڵی له غه‌زای خه‌یبه‌ردا [ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُمْ بِهِ مِنْ بَعْدِ الْفَرِيضَةِ ] وه له دوای ده‌ستنیشان كردنی ماره‌ییش گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له نێوان خۆتاندا ڕێ بكه‌ون ئایا زیاتری ئه‌ده‌یتێ یان بۆت ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه له دڵه‌وه ده‌رچێت [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (٢٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
التفاسير: