فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمۡ أُجُورَهُمۡ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضۡلِهِۦۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسۡتَنكَفُواْ وَٱسۡتَكۡبَرُواْ فَيُعَذِّبُهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
[ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی خۆیان به‌ته‌واوی ئه‌داته‌وه هیچیان لێ كه‌م ناكات (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ وَيَزِيدُهُمْ مِنْ فَضْلِهِ ] وه خوای گه‌وره فه‌زڵی زیاده‌ى خۆیان پێ ئه‌به‌خشێ و چاكه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵدا ده‌كات [ وَأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنْكَفُوا وَاسْتَكْبَرُوا فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ڕه‌ت ئه‌كه‌نه‌وه وه خۆیان به‌گه‌وره ئه‌زانن له ئاست عیبادهت و په‌رستنی خوای گه‌وره ئه‌مانه خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان ئه‌دا [ وَلَا يَجِدُونَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (١٧٣) ] وه جگه له خوای گه‌وره نابینن كه‌سێك دۆست و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانیان بێ و ڕزگاریان بكات له ئاگری دۆزه‌خ.
التفاسير: