۞ وَلَكُمۡ نِصۡفُ مَا تَرَكَ أَزۡوَٰجُكُمۡ إِن لَّمۡ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٞۚ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٞ فَلَكُمُ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكۡنَۚ مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصِينَ بِهَآ أَوۡ دَيۡنٖۚ وَلَهُنَّ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكۡتُمۡ إِن لَّمۡ يَكُن لَّكُمۡ وَلَدٞۚ فَإِن كَانَ لَكُمۡ وَلَدٞ فَلَهُنَّ ٱلثُّمُنُ مِمَّا تَرَكۡتُمۚ مِّنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ تُوصُونَ بِهَآ أَوۡ دَيۡنٖۗ وَإِن كَانَ رَجُلٞ يُورَثُ كَلَٰلَةً أَوِ ٱمۡرَأَةٞ وَلَهُۥٓ أَخٌ أَوۡ أُخۡتٞ فَلِكُلِّ وَٰحِدٖ مِّنۡهُمَا ٱلسُّدُسُۚ فَإِن كَانُوٓاْ أَكۡثَرَ مِن ذَٰلِكَ فَهُمۡ شُرَكَآءُ فِي ٱلثُّلُثِۚ مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصَىٰ بِهَآ أَوۡ دَيۡنٍ غَيۡرَ مُضَآرّٖۚ وَصِيَّةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٞ
[ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك خێزانه‌كه‌ی مرد وه ماڵی به‌جێ هێشت ئه‌وا نیوه‌ی میراتیه‌كه‌ی بۆ مێرده‌كه‌ی ئه‌بێ ئه‌گه‌ر هاتوو مناڵی به‌جێ نه‌هێشتبوو [ فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ] ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئافره‌ته منا‌ڵیشی به‌جێ هێشتبوو مێردیشی هه‌بوو ئه‌وا مێرده‌كه‌ى چوار یه‌ك ئه‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵی هه‌یه [ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ] ئه‌ویش له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته كه مرد وه‌سیه‌تی كردبوو ئه‌وه‌نده پاره‌كه‌م بكه‌نه خێر به‌مه‌رجێك له سێ یه‌ك زیاتر نه‌بێ، یان قه‌رزاره دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌رزی خه‌ڵكی لێ ئه‌درێته‌وه ئه‌و كاته ئه‌وه‌ی مایه‌وه به‌م شێوازه دابه‌ش ئه‌كرێ [ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَكُمْ وَلَدٌ ] وه ئه‌گه‌ر پیاوێك مردو خێزانى به‌جێ هێشت و مناڵی نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و خێزانه چوار یه‌ك ئه‌بات له چوار به‌شدا به‌شێك میراتی پیاوه‌كه‌ی ئه‌بات [ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه مناڵی به‌جێ هێشت و خێزانیشی هه‌بوو خێزانه‌كه‌ی هه‌شت یه‌ك ئه‌بات [ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ] ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه وه‌سیه‌تێكی كردبوو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر شه‌رعی بوو، یاخود ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌رزار بوو قهرزهكهی لێ ده‌رئه‌كرێ دواتر دابه‌ش ئه‌كرێ [ وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً ] (كه‌لاله): به كه‌سێك ئه‌ووترێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی نیه ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێته میراتگری برایه‌تی یان مامه‌یه‌تی یان ئامۆزایه‌تی ئه‌وانه ئه‌بێته میراتگری ئه‌وه كهلالهی پێ ئه‌ووترێ، وه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك مردو كوڕ‌و باوكی به‌جێ نه‌هێشت [ أَوِ امْرَأَةٌ ] یاخود ئافره‌تێك به‌هه‌مان شێوه (كه‌لاله)یه مێرد‌و ئه‌و شتانه‌ی به‌جێنه‌هێشتووه ته‌نها برای یان مامه‌ی یان ئامۆزای ئه‌بێته میراتگری [ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو خوشك و برای له دایكى هه‌بوو ئه‌وا هه‌ر یه‌كێ له‌وانه شه‌ش یه‌ك ئه‌بات [ فَإِنْ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْ ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاءُ فِي الثُّلُثِ ] ئه‌گه‌ر ژماره‌یان زیاتر بوو ئه‌و كاته به‌شدارن له سێ یهكهكهدا [ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَى بِهَا أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَارٍّ ] له دوای ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبوو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی شه‌رعی بوو جێبه‌جێ ئه‌كرێ، یاخود ئه‌گه‌ر قه‌رزار بوو قهرزهكهی لێ ئه‌درێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه وه‌سیه‌ته‌كه‌ى زه‌ره‌ر بگه‌یه‌نێ به میراتگره‌كانی، یاخود وه‌سیه‌ت بكات زیاتر له سێ یه‌كى ماڵه‌كه‌ی بكرێته خێر ئه‌و وه‌سیه‌ته دروست نیه‌و شه‌رعی نیه‌و جێبه‌جێ ناكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ زیانگه‌یاندنه به میراتگره‌كانی [ وَصِيَّةً مِنَ اللَّهِ ] هه‌ر وه‌سێتێك پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگارى خوای گه‌وره بوو جێبه‌جێ ناكرێ ئامۆژگارى خوای گه‌وره شه‌رعییه‌و جێبه‌جێ ئه‌كرێ [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ (١٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و حه‌لیم و له‌سه‌رخۆیه‌و په‌له ناكات له سزادانى به‌نده‌كانى.
التفاسير: